لە نیسانی ئەمساڵ وەرزی دووەمی 'The Last of Us' بڵاودەکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە دوای ئەو دڵەڕاوکێیەی دوایین ئەڵقەی وەرزی یەکەمی زنجیرەی "The Last of Us" لای بینەری جێیهێشت، بڕیارە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە 13ـی نیسانی 2025 بڵاوبکرێتەوە.
وەرزی نوێ بەناونیشانی "The Last of Us: Part II"یە و رووداوەکانی پێنج ساڵ دوای وەرزی یەکەمن، ئاڵنگاری و سەختی زیاتر دێنە پێشەوە و دوژمنی سەرسەخت لە چیرۆکەکەدا هەن.
وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە سیناریۆ و دەرهێنانی کرەیگ مازن و نیل دراکمانە و لە وەرزی دووەمیشدا درێژە بە کارەکەیان دەدەن.
کرەیگ مازن، رایگەیاند، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە حەوت ئەڵقە پێکهاتووە، بەڵام هەر ئەڵقەیەکی پڕ لە دراما و ئەکشنە و بینەر بێزار نابێت.
جێفری رایت، ئەکتەری ئەمریکی، درێژە بە رۆڵی لە چیرۆکەکەدا دەدات، ئەویش رۆڵی سەرکردەی کۆمەڵەیەکە و بەسەر شاری سیاتڵی ولایەتی واشنتنی ئەمریکا باڵادەستە.
لە وەرزی نوێدا، کاسرین ئۆهارا، ئەکتەری کەنەدی – ئەمریکی، وەک میوان بەشدار دەبێت.
لە وەرزی دووەمدا، پێدرۆ پاسکاڵ، ئەکتەری چیلی – ئەمریکی و بێلا رامزی، ئەکتەری بەریتانی درێژە بە رۆڵیان لە زنجیرەکە دەدەن کە رۆڵی سەرەکییە.