'Mean Girls' لە سینەماوە بۆ شانۆ
رووداو دیجیتاڵ
شانۆگەریی "Mean Girls" لە دوای بەربژێرکردنی بۆ 12 خەڵاتی شانۆیی تۆنی و بەدەستهێنانی یەک خەڵات، هەروەها پێشاندانی لە برادوەی ئەمریکا، نمایشێکی تایبەتی لە لەندەن بۆ کرا.
"Mean Girls" بەرهەمێکی شانۆیی میوزیکییە، باس لە کچێکی نەوجەوان دەکات کە لە ماڵەوە دەخوێنێت، بۆ یەکەمجار لە قۆناخی ناوەندی روو لە قوتابخانە دەکات.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە شانۆییە پێشتر وەک فیلمی سینەمایی بەرهەمهاتووە، تێیدا لێندسی لۆهان، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە.
بڕیارە بەرهەمە شانۆییەکە لە 26ـی حوزەیران تاوەکو 27ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە هۆڵی شانۆیی ساڤۆی لە لەندەنی بەریتانیا نمایشبکرێت.