راغب عەلامە دەبێتە عێراقی

رووداو- ئاژانسەكان

ئەستێرەی گۆرانی لوبنانی راغب عەلامە نوێترین گۆرانی بەشێوەزاری عێراقی تۆمار كرد و بڕیارە لە ئەلبوومە نوێیەكەیدا بڵاوی بكاتەوە.

راغب عەلامە رایگەیاند ئێستا سەرقاڵی تۆماركردنی گۆرانییەكە بەناوی (تحب روحك انت و بس) كە بەشێوە ئاخاوتنی عێراقی دەیڵێت. گۆرانییەكە لە ئاوازی عادل عێراقییە و یەكێك دەبێت لە گۆرانییەكانی ناو ئەلبوومە نوێیەكەی كە بڕیارە دوای جەژن بڵاوی بكاتەوە.