حەمکۆ بەشداری لە شانۆگەرییەکی بەریتانیدا دەکات
رووداو – هەولێر
حەمکۆ، هونەرمەند و ئەکتەری کۆمیدی لە وڵاتی بەریتانیا بەشداری لە شانۆگەرییەک دەکات، کە چەندین ئەکتەری بەریتانی تێیدا رۆڵ دەبینن و داهاتی شانۆگەرییەکەش بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەیە.
حەمکۆ لە بارەی شانۆگەرییەکەوە دەڵێت:"ئەمڕۆ لە 24-ی ئاداری 2015 ئەم شانۆگەرییە لە لە هۆڵی The Dolphin Night Club Barry لە شاری لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا نمایشدەکرێت و نرخی بلیت 10 پاوەندە، داهاتی شانۆگەرییەکەش راستەخۆ بۆ هاوکاری توشبوابی نەخۆشی شێرپەنجە بەکاردێت و تەنیا کەسانی سەروو 18 ساڵ بۆیان هەیە بێنەژوورەوە".
دەشڵێت: "شانۆگەرییەکە کۆمیدییەو باس لە چەند بابەتێکی ورژێنەر دەکات، خەڵکی بەریتانیا دەتوانن لە رێگەی کورتەنامەش کۆمەک بۆ توشبوان بەنەخۆشی شێرپەنجە بنێرن".
هەر وەکو لە وێنەکانیشدا دەرکەوتووە، حەمکۆ لەم شانۆگەرییە بەریتانییە، خۆی کردووەتە ئافرەت و رۆڵی ئافرەتێک دەبینێت.