هەولێر.. فیلمی Batman v Superman پیشاندرا

رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ 24-ی مانگ، لە سینەماکانی شاری هەولێر، فیلمی سینەمایی Batman V Superman شانبەشانی سینەماکانی ئەمەریکا و ئەوروپا پیشاندرا.

ئیڤان عەبدولرەحمان، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، کە خەڵکێکی زۆر بە تەلەفۆن شوێنییان بۆ بینینی فیلمەکە گرتووە، خەڵک هەیە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە چاوەڕێی بینینی ئەم فیلمەیە.


Batman v Superman فیلمێکی نوێی ئەمەریکییە، دەبێت تاوەکو 25-ی ئەم مانگە لە سینەماکانی هەموو جیهان پیشانبدرێت، ئێستا لە سینەماکانی ئەوروپا پیشاندانی فیلمەکە دەستی پێکردووەو ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکەش بۆ پەیداکردنی بازاڕی زیاتر ئامادەییان هەیە.

باتمان و سوپەرمان، فیلمێکی هاوبەشی ئەمەریکییەو هەردوو کارەکتەری باتمان و سوپەرمانی بەیەکەوە تێدا کۆکراوەتەوە، فیلمەکە لە لایەن زاک سنایدەر کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، بودجەکەی 250 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییەو چاوەڕێدەکرێت لە دوای پیشاندانی پێشەنگی بۆکس ئۆفیس بگرێت.