شلۆڤان: هەرکەسێک سەیرم بکات دەزانێت بۆ ناویان لێناوم شیلەقۆز
رووداو - هەولێر
شلۆڤان جەلال، یان وەكو خۆی دەڵێت " شیلەقۆز" ئەو گەنجە كوردەی باشووری كورستانە كە لە تەمەنی چوارساڵییەوە لە دەرەوەی وڵات دەژیت و، لە رێگەی گرتە ڤیدیۆییە كۆمێدییەكانییەوە ناوبانگی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەتایبەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستاگرام پەیدا كردووە، بەجۆرێك كە كەم كەس هەیە لە باشووری كوردستان كە ئەژماری ئەنستاگرام و فەیسبووکی هەبێت و ڤیدیۆیەكی كۆمێدی ئەوی نەبینێت.
شلۆڤان كە لەدوای گەشتكردنی خێزانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات تەنیا یەك جار و لە ساڵی 2004 گەڕاوەتەوە كوردستان بەنیازە دوو هەفتەی دیكە سەردانی كوردستان بكاتەوە و، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رووداو باسی كارەكانی، پڕۆژە، ژیانی تایبەتی خۆی و ڤیدیۆکانی دەکات کە تێیدا بەرهەمی کۆمێدی کوردی پێشکەشدەکات و لە ئەکاونتەکەی لە ئەنستاگرام کە زیاتر لە 194هەزار فۆڵۆوەری هەیە بڵاویان دەکاتەوە،
ئەو لە وەڵامی هەندیک پرسیاری رووداودا دوودڵە و پێی وایە خەڵکی لەوانەیە بەهەڵە تێیبگەن، چونکە وەک خۆی دەڵێت "کاتێک لەگەڵ کەسیک قسە دەکەم وەکو هاوڕێ سەیری دەکەم، بۆیە هەموو جۆرە قسەیەک دەکەم و رەنگە ئەمەش بۆ هەندیک کەس قورسبێت و لە گاڵتەکانی من تێنەگات".
رووداو: تۆ لە گرتە ڤیدیۆییەكانتدا بەخۆت دەڵێیت شیلەقۆز، ئەو ناسناوە كێ لەتۆی ناوە و بۆچی؟
شلۆڤان : (بە گاڵتەوە) شیلە كورتكراوەی ناوی شلۆڤانە و قۆزیش لەبەر قۆزییەكەمە، رۆژێكیان کەسێک پێیگوتم شیلەقۆز و ئیدی لە ماڵەوە و هاوڕێكانم و كچانیش هەموویان ناویان لێمنا شیلەقۆز، هەر كەسێكیش سەیرم بكات دەزانێت بۆچی ناوم شیلەقۆزە.
رووداو: چۆن دەستت بە تۆماركردنی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە كرد؟
شلۆڤان: یەكەمجار ئەو جۆرە ڤیدیۆییانە بە زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی و ئیسپانی هەبوون، ئیدی منیش ڤیدیۆییەكی 15 چركەییم بۆ خۆشی تۆماركرد و دوای ئەوەی بڵاومكردەوە خەڵكی زۆر كۆمێنتیان نووسی و هاوڕێكانیان تاگكرد. هەرگیز بڕوام نەدەكرد ڤیدیۆكە بەم شێوەیە بڵاوببێتەوە ئەمەش بووە سەرتا بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆیی دیكەی هاوشێوەی من، كە ئێستا كورد لە هەموو دونیا سەیریان دەكات.
رووداو: پێتوایە بەو ڤیدیۆیە 15 چركەییانەی ئەنستاگرام دەتوانی خزمەت بە كۆمێدیای كوردی بگەیەنیت؟
شلۆڤان بە گاڵتەوەئیمێزییەوە: عەیبە پیاو خۆی هەڵكێشی، بەڵام لەسەدا سەد پێموایە خزمەتم كردووە، چونكە كوردی هەر چوار پارچەی كوردستان سەیری بەرهەمە كۆمیدییەكانی من دەکەن و، ئەو بڵاوییەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە من بەرهەمەکانم لەرێگای ئینتەرنێتەوە بڵاودەکەمەوە.
رووداو: لەدوای تۆ چەند كەسێكی دیكە هەمان كاریان دووبارە كردەوە و گرتەی ڤیدیۆییان تۆماركرد، ئایا پێتوایە ئەوانیش سەركەوتووبوونە؟
شلۆڤان: راستە زۆر كەسی دیكە لەدوای ئێمەوە دەستیان بە تۆماركردنی ڤیدیۆی هاوشێوە كرد، من ئەمەم زۆر پێخۆشە چونكە ئیشەكە گەورەتر بووە و لە هەمان كاتیشدا ئەگەر كەسانی دیكە ئەو كارە بكەن پاڵەپەستۆ لەسەر ئێمە کەمدەبێتەوە، بۆ تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆی کۆمێدی. من سەیری بەرهەمەكانیان دەكەم و پێشیان پێدەكەنم، چونكە هەر یەكەیان بەجۆرێك كۆمێدین: هەندێكیان قسەیان خۆشە و هەندێكیان جوڵەیان پێكەنینیاویە بۆیە باشترە كە شتی جیاواز هەیە.
رووداو: هەندێك لە گرتە ڤیدیۆییەكانت وشەی نەشیاویان تێدایە، تۆ هەست ناكەیت ئەمە لەگەڵ كۆمەڵگای كوردەوای ناگونجێت و وا بە ئاسانی لەلای خەڵكییەوە هەزمناكرێن؟
شلۆڤان: راستە لە گرتە ڤیدیۆییەكانی من شتی وا هەیە، بەڵام من پێموایە ئەمە بەشێكە لە سەركەوتنی كارەكەی من، چونكە ئەمە شتێكی تازەیە بۆ ناو كۆمێدیای كوردی، ئەو شتانەی من دەیكەم هەموو كەسێك لە ژیانی ئاسایی خۆی دەیكات، بەڵام لەنێو تەلەفزیۆندا ئاماژەی پێنادرێت بۆ ئەوەی بینەری زۆر بیبینن، لەگەڵ ئەوەشدا نیشاندانی ئەمە بەلای منەوە زۆر ئاساییە، چونكە دەمەوێت شتێك بكەم كە کەس نەیکردووە.
رووداو: بەهۆی ئەو كارەتەوە هیچ سوودێكی داراییت پێگەیشتووە؟
شلۆڤان: نەخێر، لەوەتەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە تۆمار دەكەم تاكو ئێستا نیو سەنتیشم وەرنەگرتووە، کارەکەی منیش وەكو مووچەی خەڵكی كوردستان وایە بەهۆی ڤیدیۆكانمەوە پارە نابینم و نایبینم. هەرچەندە ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی من پارەی زۆریان تێناچێت، بەڵام بۆ نمونە بۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێویستە بچمە شوێنێکی دیكە، یان جلوبەرگێكی تایبەت بپۆشم ئەمانە لەسەر حسابی خۆمن، بەڵام كاتێك دەبینم كەسێك ڤیدیۆكەی منی پێخۆشە وا هەست دەكەم هەموو سامانی دونیام بەدەست هێناوە.
رووداو: تۆ لە كەیەوە یاری ئاسنین دەكەیت؟
شلۆڤان: من زۆر حەز لە یاری ئاسنین دەكەم، بەشێوەیەك هەفتانە حەوت رۆژ ئەو یارییە دەكەم و یاری ئاسنین ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵە یەكێكە لە خوولیاكانم.
رووداو: تاكو ئێستا هیچ كۆمپانیایەك داوای لێنەكردووی ریكلامی بۆ بكەیت؟
شلۆڤان: كۆمپانیایەكی تایبەت بە پڕۆتین داوای لێكردم كە سپۆنسەرم بكات و من بڵاوی بكەمەوە كە بەرهەمی ئەوان بەكاردەهێنم، بەڵام بەهۆی ئەوەی كارەكە زۆر گەورە نەبوو و ئەوان دەیانوویست بۆ ماوەی ساڵێك یان دوو ساڵ گرێبەستیان لەگەڵ واژۆبكەم، نەمكرد.
رووداو: دەگوترێت ئەوانەی كاری كۆمێدیا دەكەن لەناخەوە ئازاریان هەیە و ناتوانن دەریببڕن، ئایا بۆ تۆش هەمان شت راستە؟
شلۆڤان: (بە گۆرانی وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە) ژیان پەندێكی وای داومەتێ كافریش حاڵم نەبینێت... هەرچەندە تاكو ئێستا بەتەواوەتی بیرم لەوە نەكردووەتەوە، بەڵام گوتەكەت جوانە و ناڵێم كە من ناخۆشی زۆرم بینیوە، بەڵام رەنگە من هەموو شتێك دەرنەبڕم و ناهیڵم هیچ شتێک وام لێبكات كە دڵخۆش دیارنەبم.
رووداو: تا ئێستا هیچ كچێك دڵی شكاندوی؟
شلۆڤان: (بەپێکەنینەوە) هەرگیز ئەوەندە نەچوومەتە نێو خۆشەویستییەوە تاوەكو كچێك دڵم بشكێنێت، هەرچەندە ئەو گوتەیە زۆر جوان نییە، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە كچ دڵی من ناشكێنێت، بەڵكو شلۆڤان دڵی كچ دەشكێنێت.
رووداو: بەنازیت لە داهاتوودا هاوسەرگیری بكەیت؟ ئەو كەسەی كە خەونی پێوە دەبینیت دەبێت چ سیفاتێكی هەبێت؟
رووداو: بەڵێ، ئەو كەسەی كە هاوسەرگیریشی لەگەڵ دەكەم پێش هەموو شتێك دەبێت كورد بێت، كچێكی رێكوپێك و خانەوادەكەی خانەدان بن، دەشبێت بزانێت خواردنی كوردی لێبنێت و جوان بێت وەكو خۆم، بۆنمونە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بێت.
رووداو: مەبەستت ئەوەیە كچانی بەشەكانی دیكەی كوردستان ئەوەندەی كوردانی رۆژهەڵات جوان نین؟
شلۆڤان: مەبەستم ئەوە نەبوو، بەڵام كوردانی رۆهەڵات بەلای منەوە زۆر جوانن.
رووداو: ئەو كۆمێنتە ناشیرینانەی كە هەندێك جار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆت دێن چ كاریگەیرییەكییان لەسەر تۆ دەبێت؟
شلۆڤان: بەداخەوە كاتێك كۆمێنتەكان لەسەر پەیجە كوردییەكان دەخوێنمەوە تەریق دەبمەوە، هەرچەندە من ئێستا ئەوەندە جنێوم بە كۆمێنت بۆ نایەت، بەڵام سەرەتا كە دەستم بەم كارەکەم كرد زۆر جنێوی ناشیرینم بۆ دەهات، بەڵام من بە گوتەی خەڵك تێكناچم، خەڵكی وا هەیە كۆمێنتی ناشیرین دەنووسێت وا هەست دەكات لە كارەكانم ساردم دەكاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە من زیاتر هان دەدات لەوەی شتی زیاتر بكەم.