گرووپی مانسکن زنجیرە کۆنسێرتێک لە ئەمریکا سازدەکات

رووداو دیجیتاڵ

مانسکن گرووپێکی رۆکی ئیتاڵییە، زنجیرە کۆنسێرتێک لە ئەمریکا سازدەکات، هەفتەی رابردوو کۆنسێرتێکی لە گۆڕەپانی مادیسن سکوێری نیویۆرک سازکرد.
 
ئەو گرووپە میوزیکییە رۆکە کۆنسێرتێکی دیکەی لە نیویۆرک سازکردووە کە لە گۆڕەپانی تایم سکوێر بەڕێوچوو و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا کۆنسێرت لە ژمارەیەک شاری دیکەی ئەمریکا سازبکات.
 
گرووپی رۆکی مانسکن لە 2016 لە رۆمای ئیتاڵیا دامەزراوە، دەستپێکی کاری هونەریی گۆرانیگوتن بوو لە شەقامەکاندا، دواتر لە پێشبڕکێی 'ئێکس فاکتەری' لە ئیتاڵیا لە 2017 کە ریزبەندی دووەمی بەدەستهێنا و هۆکاری بەناوبانگبوونی بوو لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە، لە دوای ئەوەی لە پێشبڕکێێ یۆرۆڤیژن لە 2021 ریزبەندی یەکەمی بەدەستهێنا، ناوبانگییەکی جیهانیی پەیداکرد.
 
ئەو گرووپە سێ ئەلبوومی گۆرانیی ستۆدیۆی هەیە، بەناوەکانی 'Teatro d'ira' لە 2018، 'Rush' لە 2021 و 'Chosen' لە 2023، هەروەها 13 گۆرانی تاکیان بڵاوکردووەتەوە.
 
گرووپی رۆکی مانسکن تاوەکو 2022 زیاتر لە 40 ملیۆن کۆپی لە بەرهەماکانی فرۆشراون.