راغب عەلامە سوپرایزی هەیە

رووداو - هەولێر

 راغب عەلامە ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی زنجیرە کۆنسێرتێک لە ھەردوو وڵاتی ئەمریکا و کەنەدا وەک خۆشی دەڵێت" سوپرایزم بۆ ھەوادارانم ھەیە".


 لە کاتی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی ھونەری یەکێک لە کەناڵەکان، گۆرانیبێژ و سوپەرستاری لوبنانی راغب عەلامە ئاشکرایکرد کە، خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانی زنجیرە کۆنسێرتێک کە یەک مانگ دەخایێنێت لە ھەردوو وڵاتی ئەمریکا و کەنەدا .

راغب عەلامە ئاماژەی بەوەشکردووە کە، نوێترین بەرھەمی وەک سوپرایزێک دەبێت بۆ ھەوادارانی، جگە لەوەش خەریکی چەند بەرھەمێکی دیکەیە کە چەندین تێکستنووس و ئاوازدانەری نوێ کاریان بۆ ئەنجامداوە.

راغب عەلامە بە یەکێک لەو ھونەرمەندانە دادەنرێت کە زۆرترین چالاکی ھونەری ئەنجامدەدات، نوێترین کلیپیشی کۆتاییھێناوە بە ناوی  (حەبیب ضحکاتی) کە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو بڵاویکاتەوە .