بەوێنە.. تاکە خانمی ئەکتەری کوردی ئێزیدی شووی کرد
دێژین جەمیل، خانمە ئەکتەری کوردی ئێزیدی کە لە چەند فیلمێکی سینەمایی کوردیدا رۆڵی سەرەکی بینیوەو فیلمەکانی دەیان فێستیڤالی دونیا گەڕاون، چووە ژیاونی هاوژینییەوە.
دێژین لەگەڵ کوڕە کوردێکی ئێزیدی بەناوی هیوا شەمۆ، ژیانی هاوژینی پێکهێناو لە چەند رۆژی رابردوو ئاهەنگی هاوسەرگیریان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
دێژین بۆ یەکەمجار لە فیلمی سینەمایی "حەج حەجیک" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "مانۆ خەلیل" دەرکەوت و رۆڵی سەرەکی بینی، فیلمەکە خەڵاتی باشترین فیلمی بینەرانی لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بەدەستهێنا.
دواین دەرکەوتنی ئەم خانمە ئەکتەرە کوردەش، کە بە تاکە ئەکتەری خانم لە نێو کوردانی ئێزیدی ناوبانگی دەرکەوتووە، لە فیلمێکی دیکە بوو بەناوی "خەونی پێش مردن" لە دەرهێنانی "فیکری بەرۆژی" کە بەهەمان شێوە خەڵاتی باشترین فیلمی بینەری لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بەدەستهێنا.