ئەنجێلینا جولی چاودێری ژیانی کۆچبەران دەکات

رووداو – AP
 
ئەستێرەو ئەکتەری ئەمەریکی ئەنجیلینا جولی، دەیەوێت زیاتر چاودێری ژیانی کۆچبەران-ی ئەوروپا بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ژیانی خۆی لە دوو مانگی داهاتوودا دەگوازێتەوە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

 
گۆڤاری US Weekly بڵاویکردووەتەوە، کە جولی لە مانگی 3ی 2016-دا ژیانی خۆی دەگوازێتەوە لەندەن و لانیکەم 6 مانگ لەو شارەدا دەمێنێتەوە، ئەم گواستنەوەی جولیش بە مەبەستی ئەوەیە کە ناوبراو دەیەوێت چاودێری ژیانی کۆچبەرانی ئەوروپا بکات.
 
ئەم گۆڤارە بڵاویکردووەتەوە "جولی ئێستا بە دوای خانوویەکی گونجاو دەگەڕێت لە لەندەن و لە مانگی 3-ی ئەمساڵەوە خۆی و هەر 6 منداڵەکەی ژیانیان لە بەریتانیا دەبێت، ئەم هەنگاوەشی لە دوای ئەوەوە دێت کە بەردەوام رێکخراوە مرۆییەکان خراپی بارودۆخی کۆچبەرانی ئەوروپا بە خراپ وەسف دەکەن.