گرووپی کیژانی سلێمانی زنجیرە کۆنسێرتێک سازدەکات
رووداو دیجیتاڵ
گرووپی کیژانی سلێمانی بەرهەمی کۆنسێرتەکانی بەشێوەی تراک لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخی لە یوتیوب بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەتیش دوایین کۆنسێرتیان لە مانگی رابردوو و بەنیازی سازکردنی زنجیرە کۆنسێرتەکە.
ئەنوەر قەرەداخی، سەرۆکی گرووپەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەشێک لە تراکی گۆرانیی کۆنسێرتەکانییان بڵاوکردووەتەوە و بەنیازن چەند تراکێکی دیکەش لە داهاتوودا بڵاوبکاتەوە.
گرووپی کیژانی سلێمانی لە 7ـی کانوونی دووەمی 2023 لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی کۆنسێرتێکی سازکرد و بڕیارە کۆنسێرتەکە لە چەند شارێکی دیکەی باشووری کوردستان سازبکرێت.
قەرەداخی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیاربوو لە دوای سلێمانی کۆنسێرتەکە لە هەولێر، کەرکووک، هەڵەبجە و دەربەندیخان سازبکەن، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە ئەو پلانە دواخراوە.
لە دوایین کۆنسێرتی گرووپەکەدا، جگە لە هونەرمەندانی کچ و دەنگ و رووخساری نوێ، هەردوو هونەرمەند حەمەرەئووف کەرکووکی و پێشەنگ غەفوور تێیدا بەشداربوون و 11 بەرهەم پێشکێشکران.
لەو تراکانەی بڵاوکراوەنەتەوە، گۆرانی 'گیان گیان' بە دەنگی نیگار حەمەلاو و گۆرانی 'خەجێی خەجان' بە دەنگی حەمەرەئووف کەرکووکی.