بەوێنە.. ئارۆ چەند وێنەیەکی جیاوازی مۆدێلیی بڵاودەکاتەوە
رووداو - ھەولێر
گەنجێکی شاری ھەولێر دەبێتە مۆدێلێکی بەناوبانگ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترین فۆڵۆوەری هەبووە.
ئارۆ رواندزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خاوەنی زیاتر لە 15 ھەزار فۆڵۆوەرە و چەند وێنەیەکی جیاوازی مۆدێلیی بۆیەکەم جار لە (رووداو) بڵاودەکاتەوە.
لە لێدوانێکی بۆ (تۆڕی میدیایی روداو) ئارۆ گوتی:" دڵخۆشم بەوەی کە خەڵکی زۆر دەبنە پاڵشتمان بۆ ئەوەی گرینگی بەبوای مۆدێلیی لە کوردستان بدەین".
"ئەو کارە تازانەی کە کردوومە، لە لایەن فۆتۆگرافەر رەھێڵ ئارتیست وێنەیان گیراوە و چەند کۆلکشنێکی نوێن کە تائێستا شتی هاوشێوە لە کوردستان نەکراوە".
ئارۆ دڵخۆشە بەوەی کە لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی جلوبەرگەوە داوایلێکراوە کاری مۆدێلی بۆ کاڵاکانیان بکات و دەڵێت: " کوردستان پێشکەوتووە و گەنجی مۆدێلی بەناوبانگ لە کوردستان دروستبوون، بۆیە ئیدی ھیچ لە کۆمپانیاکانی کوردستان پێویستیان بەوە نییە، بۆ دروستکردنی کۆلێکشن بۆ کالاکانیان مۆدێلی بیانی بێنن".