بەختی رووداو؛ ئەستێرەی ڤینۆس لە كەلوەكەتدایە؟

رووداو - هەولێر

كاوڕ:
هەلێك دەڕەخسێت بۆئەوەی كارەكەت بگۆڕیت بۆ پڕۆژەیەكی باشتر. ئیستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ سەفەركردن، بەڵام لە داهاتوودا دەتوانی بەرنامەیەكی باشتری بۆ دیاری بكەیت. باری داراییت بەرەو باشی دەچێت.   

گا: كۆتایی بە خەمباری بهێنە، هەوڵەكانت خێراتر دەگەنە ئەنجام و كارەكەشت بەپێی پلانەكەت بەڕێوەدەچێ. لە سەرەتاوە كۆنترۆڵی گرفتە بچوكەكان بكە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رووبەڕووت نەبنەوە.

جمك: بۆ ئەوەی سەركەوتن تۆمار بكەی چاوەڕوانی گۆڕانكاریی نوێ‌ مەبە، هەوڵ بدە خۆت ئەو گۆڕانكارییە دروست بكەیت. لەبارەی داراییەوە هەموو هەوڵ و ئەگەرەكان تاقی بكەرەوە سەركەوتوو دەبیت.

قرژاڵ: بەهۆی رۆتینی ژیانی روژانەوە كارەكانت وەكو پێویست ناچنە پێشەوە و وا هەست دەكەیت كە ئیتر تەواو نابن. هەنگاوی هێمن و پڕ دڵنیایی بنێ‌ بۆ ئەوەی لە رووبەڕووبوونەوە بەدوور بیت.

شێر: هاوڕێ‌ نوێیەكەت راڕایی بۆ دروست كردوویت، چونكە مەبەستێكی روونی نییە. قەیرانی دارایی رەنگدانەوەی زیاتری دەبێت لەسەر ژیانت، بەڵام دەتوانی رێگەیەكی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ چارەسەر.

فەریك: راڕایی توانای بڕیاردان كەم دەكاتەوە، كارەكانت بەو شێوەیە رێك بخە كە دڵت ئاسوودە دەكات، نەك تەنها بیر لە دەرامەت بكەیتەوە. ناتوانی كاتی پێویست بە ئەڤیندارەكەت یان هاوبەشەكەت بدەیت.

تەرازوو: هەلێكی گونجاوت بۆ باشتركردنی دەرامەت بۆ دەڕەخسێت، رەنگە كارێكی نوێ‌ بكەیت بەڵام دەبێت خۆتی بۆ تەرخان بكەیت و بتوانی بەربەستەكان تێپەڕێنیت. زۆربوونی رەخنە لە ئەڤیندارەكەت دەبێتە گرفت.

دووپشك: لەم هەفتەیەوە تیشكی هەتاو دێتە بورجەكەت و هەست بە خۆشی و چالاكی دەكەیت و بڕوا بەخۆبوونت بۆ دەگەڕێتەوە. كارێكی نوێ‌ بە سەركەوتوویی ئەنجام دەدەیت كە مانگی رابردوو پلانت بۆ داناوە.  

كەوان: ئەستێرەی ڤینۆس لە كەلوەكەتدا دەبێت، دەتوانی گرفتەكانت لەگەڵ ئەڤیندارەكەت چارەسەر بكەیت، كارەكانی دیكەش دەكەونەوە سەر رەوتی ئاسایی خۆیان و خەڵك لە جاران زیاتر هاوكاریت دەكەن.

گیسك: ئەستێرەی مارس هەندێك بەربەستی بچووكت بۆ دروست دەكات، خۆڕاگر بە و خۆت لە هەڵچوون بپارێزە چونكە هانت دەدات بۆ ئازادیی كاركردن و دەربڕینی بیروڕاكانت كە لە دەرەوەی سنوورە گشتییەكانن.

سەتڵ: هەر دۆخێكی نوێ‌ دروست ببێت لە بارەی كاركردنەوە یان لە ئەڤیندارییەوە بیر لە لایەنە باشەكەی بكەرەوە و خێرا بڕیاری لەسەر مەدە. لە كاتی گفتوگۆدا ناوەڕۆكی بابەتەكە باس بكە و لە دەربڕین مەترسە.

نەهەنگ: چاوەڕوانی هاتنی شتێك دەكەیت بەڵام خۆیشت نازانی چییە، هەمیشە خەیاڵەكان نابن بە راستی تەنها ئەو كاتە نەبێت هەوڵێكی راستی بۆ بدەیت. متمانە بە ئازیزەكانت بكە زەرەر ناكەیت.