لێکۆڵینەوە لە مردنی بی بی کینگ دەکرێت
رووداو - ئاژانسەکان
لێکۆڵینەوە لە مردنی ئەستێرەی جیهانی بی بی کینگ دەستیپێکرد، ئەمەش دوای دوو هەفتە لە مردنی. ئۆفیسی ئەفسەری پۆلیسی ویلایەتی نیفادا گومانی هەیە ئەم ئەستێرەیە ژەهرخوارد کرابێت و کوژرابێت.
پۆلیسی نیڤادا، کەیسی لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری مردنی بی بی کینگ كردووەتەوە و دەستی بە لێکۆڵینەوەی سەرەتای كردووە.
کارین ولیامز و باتی کینگ، کچەکانی بی بی کینگ دەڵێن، بەڕێوەبەری کارەکانی باوکیان و یاریدەدەرە تایبەتەکەی، ئەم هونەرمەندەیان ژەهرخواردکردووە و کوشتویانە.
بەڕێوەبەری کارەکان و یاریدەدەری تایبەتی بی بی کینگ، بە کوشتن بە مادەی ژەهراوی تۆمەتبارن، ئەوان لە لێدوانێکییان بۆ میدیاکان دەڵێن " جارێکی دیکە ئێمە تۆمەتباردەکرێینەوە وەک سەرەتا؟ "، هاوکات پارێزەری تایبەتی ئەو دوو تۆمەتبارە دەڵێن " کچەکانی بی بی کینگ تۆمەتی سەیر و ناڕەوا دروستدەکەن".
ئۆفیسی پۆلیس لە نیڤادا، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی وردی بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
ئەستێرەو میوزیکژەنی بەناوبانگی جیهانی بی بی کینگ، لە 14 ی ئایاری 2015، لە ویلایەتی لاس ڤێگاس لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.