لێیا ماساری ئەستێرەی سینەمای ئیتاڵیا کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
لێیا ماساری، ئەکتەری ناسراوی ئیتاڵی و ئەستێرەی سەردەمی زێڕینی سینەمای ئەوروپی، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ماساری بەهۆی رۆڵی سەرەکیی لە فیلمی "L'avventura" و "Le Souffle au Coeur"، ناوبانگیی جیهانیی بەدەستهێنا.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە، لەلایەن لوتچیا بۆرگۆنزۆنی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆشنبیریی ئیتاڵیا، راگەیێندرا و لە پەیامێکدا ستایشی کرد و بە "ئەکتەرێک بە سەرنجڕاکێشییەکی بەرگری لێنەکراو و بەهرەیەکی درەوشاوە" دەیناسێنێت.
ئەو ئەکتەرە رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025 لە رۆما کۆچی دواییکردووە و رۆژی سێشەممە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە باکووری رۆمای ئیتاڵیا بەڕێوەچووە.
لێیا ماساری، لە دەیەکانی شەست و حەفتای سەدەی رابردوودا لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکیی ئیتاڵی و فەرەنسی گێڕاوە.