لوقمان سەلیم رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی تێكەڵ دەكات
رووداو- سلێمانی
كلیپێكی دیكەی هونەرمەند لوقمان سەلیم بەم نزیكانە بڵاو دەكرێتەوە.
لوقمان سەلیم بە (رووداو)ی راگەیاند، بەرهەمی (دابڕان) پێشتر تۆمار كراوە، بەڵام لەلایەن عەلی شەریفزادە و ئەفشین شوكری بەشێوەیەكی نوێ دابەشكردنی موزیكی بۆ كراوە و یەكێكە لە بەرهەمەكانی ئەلبوومە نوێیەكەی.
لوقمان گوتی "پێشتر گۆرانییەكە بە ئامێرە رۆژهەڵاتییەكان تۆمار كرابوو، بەڵام ئێستا بە ئامێری رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی تازەمان كردووەتەوە، كلیپەكەشی كە بەرهەمی كۆمپانیای بابیلۆنە، بڕیار وایە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوبكرێتەوە".
مانگێك لەمەوبەر لوقمان سەلیم نوێترین ئەلبوومی بڵاوكردەوە كە لە نۆ گۆرانی پێكهاتووە و تائێستاش چوار گۆرانیی ئەلبوومەكەی كلیپ كردووە.