بەهۆی ژیریی دەستکرد ئەگەری هەیە فیلمێک لە بەربژێربوونی بۆ ئۆسکار دووربخرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە فیلمی "The Brutalist"، باس لە ئەگەری دوورخستنەوەی لە لیستی بەربژێرکراوان بۆ خەڵاتی ئۆسکار کراوە.
دەیڤد جانکسۆ، نووسەری فیلمەکە لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاندووە، بۆ سیناریۆ و بونیاتنانی چیرۆکی فیلمەکە، سوودی لە ژیریی دەستکرد وەرگرتووە.
فیلمەکە لە دەرهێنانی برادی کۆربێتە و بۆ نۆ خەڵاتی ئۆسکار بەربژێرکراوە و لە فیلمە بەهێزەکانە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی ئەمساڵی ئۆسکار.
رێکخەرانی خەڵاتەکە هیچ لێدوانێکیان لەمبارەیەوە نەداوە، بەڵام بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە نووسینەوەی چیرۆکی فیلم و دراماکاندا خراوتە بەرباس و بە گشتی ئێستا لە زۆربەی بوارەکاندا سوودی لێ وەردەگیرێت.
بڕیارە لە 2ـی ئاداری 2025 رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە شانۆی دۆڵبی لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.