ناڵە سوپەر: ئەوەی چارەی منی ناوێت با بمگوڕێت
رووداو- هەولێر
هەمیشە بە خەندە و پێكەنینەوە پێشوازیت لێدەكات. لە قسەكردنیشدا زۆر بە جورئەتە، بەهۆی روخسارە جوانەكەی هەر زوو لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن جێی خۆی كردەوە و چەندین دەرهێنەریش داوایان لێكردووە بەشداری لە فیلمەكانیاندا بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا بەشداری لە هیچ فیلمێكدا نەكردووە و لە شاشەش دیارنەماوە.
ناڵە سوپەر، تەمەن 26 ساڵ كە ئێستا مامۆستایە لە كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سەڵاحەددین، لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) هۆكاری دووركەوتنەوەی لە شاشەی تەلەفزیۆن رووندەكاتەوە.
رووداو: هاتنت بۆ نێو كاری راگەیاندن بە رێكەوت بوو یان ئەو خەونەت هەبوو؟
نالە سوپەر: بە رێكەوت بوو. رۆژێكیان لە گەشتێكی خێزانیدا بووین، پێشنیازیان بۆ كردم ببمە بێژەر، چونكە دەیانگوت تۆ لە قسەكردن زۆر باشی، منیش بیرۆكەكەم بە دڵ بوو رازی بووم، سەرەتاش كەناڵی گەلی كوردستان دەرگای بۆ كردمەوەو گوتیان وەك پەیامنێری وەرزشی لەگەڵمان كار بكە، دواتر كە زانییان توانای زۆرم هەیە، بوومە بێژەری وەرزشی، پاشان هەستمكرد كە من دەمەوێت لە دەرەوەی راگەیاندنی وەرزشی كار بكەم، ئێستا وەك پێشكەشكاری بەرنامە هونەرییەكان و كۆمەڵاتییەكان لە كەناڵی كۆڕەك كار دەكەم.
رووداو: بەڵام ساڵێكە لەسەر شاشە نابینرێی، بۆچی؟
نالە سوپەر: ئێستا ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەكەین، كەمێك لە شاشە دووركەوتوومەتەوە، ئێستا ئامادەكاری بۆ وەرزی دووەمی بەرنامەی ئێكس كورد لایك دەكەین، هەموو كارەكان تەواو بوون، بەڵام لەبەر ئەم بارودۆخە دوامانخست.
رووداو: بێژەر و پێشكەشكارانی كورد زوو زوو شاشە دەگۆڕن، تۆ بە نیاز نیت شاشەكە بگۆڕیت؟
ناڵە سوپەر: لە چەندین كەناڵەوە داوام پێشكەشكراوە، بەڵام من ناوەڕۆكی بەرنامەكانم بە دڵ نەبووە، چونكە بەرنامەكان كاتیان زۆر كەمە و ناتوانرێت لەو كاتە كەمەدا ئەوەی مەبەستتە بیگەیەنی، گلەییشم لە بەشێكی زۆری كەناڵەكانی كوردستان هەیە كە زۆر سیاسین و بەرنامەكانی هونەر و كەلتووریان لەبیركردووە، بەڕاستی خەڵك بێزار بووە لە بەرنامەی سیاسی و مێزگرد.
رووداو: دەگوترێ دوای رۆیشتنی ئەڤین و ئارامۆ، كۆڕەك و كەناڵ چوار بەرەوڕووی كێشەی زۆر بوونەتەوە؟
ناڵە سوپەر: كێشەكە ئەوەندەی هونەری و تەكنیكیە، ئەوەندە پەیوەندی بەكەسەكانەوە نییە. ئێمە دەتوانین بەرنامەی زۆرباش بكەین. دەمانەوێت گۆڕانكارییەكانمان ئەوەندە گەورە بن كە بینەرەكانمان تووشی شۆك بكەن، ئێستا پرۆگرامەكان و ستۆدیۆكانمان ئامادەن بۆ كاركردن، تەنیا ئەوەند ماوە دەست بەكار بكەین.
رووداو: زۆر كەس رەخنەیان لەوە هەیە كە تۆ بە جلی نیمچە رووت دەردەكەوی؟
ناڵە سوپەر: ئەوانەی رەخنەیان هەیە مەبەستیانە لە كەسایەتی من بدەن، ئەوان باس لە ئەدا و رۆشنبیریی من ناكەن، دێن دەڵێن ناڵە جلەكانی رووتن یان میكیاژەكەی وابوو، ئەوشتانە زۆر لاوەكین، ئەوانە رەخنە نین ئەمە لە پارچەیەكی پیسی دڵەوە دەردەچن، دواتر بۆمان دەركەوت بەشێكی زۆری رەخنەگرەكان لە كەناڵەكانی دیكەوە بوون. من گرنگی بەو قسانە نادەم، ئەوەی حەز ناكات سەیری من بكات، دەتوانێت كەناڵەكە بگۆڕێت. ئاخر كەی بووە بە جلوبەرگ كەسایەتی بێژەر دیاری بكرێت، ناكرێت تۆ بڵێی ناڵە كەسێكی زۆر خراپە لەبەر ئەوەی قۆڵی رووتە یان قاچی دیارە. لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەندینجار نامە و قسەی ناشیرینیان لەسەر من نووسیوە، گوتوویانە بە نەفرەت بێ و تفبارانی بكەن، بەڵام ئەوە حەزی خۆمە و هەر بەردەوامیش دەبم.
رووداو: هاوسەرەكەت ئەو جل پۆشینەی تۆی بەدڵە؟
نالە سوپەر: بەڵێ. تەنانەت هاوكارمە لە دیاریكردنی كراسەكانم و چۆنیەتی قژداهێنانم.
رووداو: بە خۆشەویستی شووت كرد یان بە رێكەوت؟
ناڵە سوپەر: بە خۆشەویستی، نزیكەی حەوت ساڵ پەیوەندیمان هەبوو، سەرەتا هاوڕێ بووین و دواتر پەیوەندییەكە بووە خۆشەویستی، ئێستا ژیانمان زۆر خۆشە و منداڵێكمان هەیە بەناوی زاگۆن.
رووداو: تۆ داوای خۆشەویستیت لە هاوسەرەكەت كرد، یاخود ئەو دەستپێشخەر بوو؟
ناڵە سوپەر: ئەو دەستپێشخەر بوو، بەڵام كە داوای كرد من زۆر پێم خۆشبوو، لەبەر ئەوەی منیش هەستێكم هەبوو بۆی. هیچ پێم عەیب نییە داوای خۆشەویستی لە كوڕێك بكەم.
رووداو: بە كام بێژەری ئافرەت لە كوردستان سەرسامیت؟
نالە سوپەر: لە كەناڵی گەلی كوردستان زریان خان زۆر لێهاتووە. دڵم بە شیفا گەردی دەكرێتەوە، چونكە ئەوەندە خۆش و ناسك هەواڵەكان دەخوێنێتەوە مرۆڤ حەز دەكات سەیری بكات. تاڤگە لە كەناڵی كوردسات و شیلان لە گەلی كوردستان و بەڕێز حاجی نموونەی بێژەری سەركەوتوون. هەروەها داكۆكیكارێكی سەرسەخت بووم لە ئەڤین ئاسۆ كاتێك قسە و قسەڵۆكی نابەجێی لەسەر دەگوترا.
رووداو: هێرشێكی زۆر دەكرێتە سەر هونەرمەندان هێڵی لەڤ و مزگین بەهۆی كلیپەكانیانەوە، تۆ لەوبارەیەوە دەڵێی چی؟
ناڵە سوپەر: سەرەتا خۆزگە بەشێكی خەڵكی كوردستان ئازادی و بەرەڵاییان لەیەكدی جودا دەكردەوە، من خۆم لەگەڵ ئازادیم نەك ئەو ئازادییەی خەڵك لێی دەڕوانێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەیە كۆمەڵگای كوردیش زۆر شتی خواری هەیە دەبێت راست بكرێنەوە، ئەگەر كەسێك دەیەوێت بە كراسێكی رووتەوە گۆرانی بڵێ لێیگەڕێ با بیڵێت، ئەگەر كەسێكیش دەیەوێ بە سەرپۆشەوە گۆرانی بڵێت با بیڵێت. بەڕاستی ئەم شتانە بچووكن كە خەڵك حیسابی گەورەیان بۆ دەكات. بۆ نموونە بەبینینی قۆڵێكی رووتی كچە كوردێك یەك ملیۆن كەس دێتە دەنگ، كەچی هەزاران كەس خۆی بە قوربانی قۆڵی رووتی هەیفا وەهبی دەكات.
رووداو: تاوەكو ئێستا داوات لێنەكراوە رۆڵ لە فیلمی كوردی یان دراما ببینی؟
ناڵە سوپەر: بێگومان زۆرجار داوام لێكراوە، كۆتایی داواكارییەكەش درامای تارمایی تاوان بوو كە رۆڵی سەرەكی درا بە من، بەڵام لەبەر نەبوونی كات نەمتوانی بەشداری بكەم.
رووداو: ماچێكی ناودەم لە فیلمێكی كوردی دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، ئامادەی رۆڵی لەوجۆرە ببینی؟
ناڵە سوپەر: لای من زۆر ئاساییە رۆڵێك ببینم و كەسێكم خۆشبوێت و ماچی بكەم، بەڵام ئایا ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەكەم دابنیشم باسی ئەم كارە بكەم رازی دەبێت؟ سەرەڕای ئەوەی هاوسەرەكەم كراوەیە. ئەگەر شووم نەكردبایە رازی دەبووم لە نێو فیلمێك ماچی كەسێك بكەم.