کۆما سەرخۆبوون ئەلبوومی"هێڤیێن ئازادیێی" بڵاودەکاتەوە


رووداو - هەولێر

گرووپی میوزیکی سەرخۆبوون، لە نوێترین کاری هونەرییاندا ئەلبوومێكی گۆرانیان بەناوی "هێڤیێن ئازادیێی" بڵاوکردەوە، کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری ئەلبوومەکەی کردووە.


ئەحمەد عەکاش، سەرۆکی گرووپەکە لەمبارییەوە بەرووداوی راگەیاند "خۆشبەختانە گرووپەکەمان توانی دووەمین ئەلبوومی خۆی بەناوی "هێڤیێن ئازادیێی"  بڵاوبکاتەوە، کە لە  10 تراکی گۆرانی پێکهاتووە، تەواوی ئەلبوومەکە لەلایەن ئاوازدانەری کورد رێناس کوردئاخی لە ئیستەنبوڵ کراوەو لە ستۆدیۆی تارق خانەقینی لە هەولێر تۆمارکراوە".

ئەلبوومی"هێڤیێن ئازادیێی" گرووپی میوزیکی سەرخۆبوون،  هەموویان بە زاراوەی کورمانجی تۆمارکراون. کە لە 10 گۆرانی پێکهاتووە، بەناوەکانی: "مەلا مستەفا، هێی عفرینێ، ئیدریس بارزانی، شیفا گەردی، سەلیم سۆرانی، رۆژا سەرخۆبوونێ هات، کۆبانێ، پێشمەرگە مە، حەسەکە، قامیشلۆکا من".

گرووپی میوزیک و گۆرانی سەرخۆبوون لە شەش هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان پێکهاتووە، کە لە یەکی حوزەیرانی ساڵی 2015 لە هەولێر دامەزراوە.

تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری بەرهەمهێنانی ئەلبوومەکەیە، گرووپی سەرخۆبوون لە رۆژانی رابردوو نوێترین کلیپی گۆرانی خۆشی لەژێر ناوی "کۆبانێ" کە یەکێکە لە تراکەکانی ئەو ئەلبوومە بەشێوەی کلیپ بڵاوکردەوە.  

گۆرانی "قامیشلۆکا من" لە تێکستی ڤیندار بۆتانی و لە ئاواز و گوتنی لالش میدییە.



گۆرانی "حەسەکە" لە تێکستی  ئەحمەد باوکی ئالان  و لە  ئاواز و گوتنی لالش میدییە.

گۆرانی "پێشمەرگەمە" لە تێکستی  دڵدار میدی و لە  ئاوازی تەیار عەلی و لە گوتنی تەیارو شنیدا بەسرییە.

گۆرانی "کۆبانێ" لە تێکستی و ئاوازی تەیار عەلی و لە گوتنی تەیار و شنیدا بەسرییە.

گۆرانی "رۆژا سەرخۆبوونێ هات" لە تێکستی  قاسم مەرییەو لە  ئاوازی سەڵاح بایرەم و لە گوتنی سەڵاح بایرەم و لالش میدییە.

گۆرانی "سەلیم سۆرانی" لە تێکستی  ئەحمەد عەکاش و لە  ئاواز و گوتنی سەڵاح بایرەم.


گۆرانی "شیفا گەردی" لە تێکستی  دڵدار میدی و لە  ئاوازی ئەحمەد عەکاش و لە گوتنی سەڵاح بایرەم و لالش میدییە.

گۆرانی "ئیدریس بارزانی " لە تێکستی  خەلیل عەلی سلیڤانییە و لە  ئاوازی ئەحمەد عەکاش ولە گوتنی سەڵاح بایرەم و لالش میدییە.

گۆرانی "هەی عەفرین " لە تێکستی  ئەحمەد عەکاش و لە  ئاواز و گوتنی سەڵاح بایرەمە.

گۆرانی "مەلا مستەفا " لە تێکستی  دڵدار میدییە و لە  ئاواز و گوتنی سەڵاح بایرەمە.