حەموودە شێخ عەلی بەرهەمێکی میوزیکی جیاواز بڵاودەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

حەموودە شێخ عەلی، هونەرمەندێکی کوردە و دانیشتووی تورکیایە و بەرهەمێکی میوزیکی بەناوی 'Lovely' کەڤەرکردووەتەوە کە هەشت شێوازی جیاوازی میوزیک لەخۆدەگرێت.
 
حەموودە شێخ عەلی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دابەشکردنی میوزیکی ئەم بەرهەمە نوێیەی لەلایەن رێناس کورداخ کراوە و هەشت شێوازی جیاوازی میوزیک لەخۆدەگرێت، لەوانە میوزیکی کوردی.
 
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی نووری شێخۆیە و لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند حەموودە شێخۆ لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
حەموودە شێخ عەلی، خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و لە 1996 دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.