سەباح جەوهەر بە چوار زمان گۆرانی بۆ خۆشەویستی دەڵێت
رووداو- هەولێر
سەباح جەوهەر، هونەرمەندی کورد نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە بە چوار زمان گۆرانی بۆ خۆشەویستی گوتووە.
سەباح جەوهەر لەمبارییەوە بە رووداوی رایگەیاند " گۆرانی I LOVE YOU نوێترین کاری هونەری منە، کە لە ئاوازی ئاریۆس حەمە سەعیدەو لە تێکستی حەمە سەعید ئیبراهیمە، کە بەشێوازێکی تازە کاری لەسەرکراوەو بە ریتمێکی خێرا تۆمارکراوە".
سەباح جەوهەر دەربارەی ستافی ڤیدیۆ کلیپەکە گوتی "ئەم کلیپە لە دەرهێنانی رەوا جەوادی دەرهێنەری بەناوبانگی عێراقییەو لە بەیروت بۆ ماوەی پێنج رۆژ وێنەگیراوە، هەموو کارەکانی تەواو بووە لە هەفتەی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە".