سۆنیا دەبێتە چینی


رووداو- هەولێر

كچە دیزاینەری رۆژهەڵاتی كوردستان سۆنیا بێتووشی بۆ واژووكردنی گرێبەستێك، ئێستا لە چینە و دەیەوێت دیزاینەكانی خۆی لە بواری جلوبەرگ بفرۆشێت.

لەبارەی ئەو سەردانەی بۆ چین، سۆنیا بێتووشی زانیاری زیاتری بە (رووداو) دا و گوتی "كۆمپانیایەكی بەناوبانگی جلوبەرگی چینی دەمێكە داوای لێكردووم دیزاینی خۆمیان پێ بفرۆشم و ئەوانیش لە كارگەی خۆیان بیدروون و دابەشی سەر هەموو بازاڕەكانی جیهانی بكەن. بۆیە من ئێستا لە چینم و لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە گرێبەستێكمان واژوو كردووە".

 سۆنیا گوتیشی "لەم سەردانەم بۆ چین لەگەڵ زۆر كۆمپانیا و خانەی نمایشكاران و مۆدێلی چینی قسەم كردووە، تاوەكو نمایش بۆ دیزاینەكانی من لە چین و وڵاتانی ئەوروپی بكەن. هەروەها هەوڵمداوە لە رێگای دیزاینی جلوبەرگەوە فەرهەنگ و كولتووری كوردی نیشانی چینییەكان بدەم و بە جیهانی بكەم".