رووداو فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر تەها کەریمی بەرهەمدێنێت
رووداو - هەولێر
تەها کەریمی دەرهێنەر، کە یەکێک بوو لە هاوکارانی تۆڕی میدیایی رووداو، دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، بەبڕوای ئەوانەی شارەزای بواری فیلم و سینەمان، تەها کەریمی لەسەر رێگا بوو بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن ناوێکی درەوشاوە.
بەشی دۆكۆمێنتاری ( تۆڕی میدیایی رووداو) بەمەبەستی یادکردنەوەی، بەڵگەفیلمێكی 24 خولەكی بەناوی ( شەو و رۆژێك بەر لەسەفەر) لەسەر کۆتایی ژیانی تەها کەریمی بەرهەمهێناوە، فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەش 30 ی ئایاری 2015 پەخشدەكرێت.
تەهای كەریمی لەساڵی 1976 لەگوندی بۆیەنی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی 23 بەرهەمی سینەماییە، لە 29 ئایاری 2013 لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.