ئەکتەر و دەرهێنەری ئیتاڵی بۆد سپێنسەر کۆچی دواییکرد
رووداو - هەولێر
ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵی بۆد سپێنسەر، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
جۆسێب بەدێرسۆلی، کوڕی سپێنسەر بە میدیاکانی جیهانی راگەیاندووە، کە لە رۆژی 27-06-2016 لە کاژێر 6:15 خولەکی ئێوارە کۆچی دواییکردووە".
بۆد سپێنسەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ئیتاڵی لە ساڵی 1929 لە ناپێلس-ی ئیتاڵیا دایکبووە، بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەو ئەکتەرەکانی سینەمای ئیتاڵیا و جیهان دادەنرێت، ناوبراو لە رۆژی 27-06-2016 لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆچی دواییکرد.