فەزڵ شاكر لە پاشای رۆمانسیيەتەوە بۆ یاخیبوێكی توڕە
رووداو - the New York Times
سەركەوتنی بەهۆی گۆرانییەكانی وەك خەوێك بوون بۆ زۆربەی ئەو كەسانەی كە لە گەڕەكەكەی دەژیان . فەزل شاكر بوو بە سوپەر ستار و نازناوی " شای رۆمانسیەت" ی پێدرا، ژمارەیەكی ئێكجار زۆر لە خەڵكی پێی سەرسامبوون لە جیهانی عەرەبی دا .
فەزڵ شاكر دەوڵەمەند بوو و ڤێلایەكی 3 نهۆمی بەمەلەوانگەی تایبەت و چەند ئۆتۆمبێلێك و باخێكی تایبەت و رێستۆرانتێكی لە كەنار دەریا كڕی، كە تێدا گۆرانی دەگوت و ئاهەنگەكانی تێدا دەگێڕا . بەڵام لە ساڵی رابردوودا هاوڕێ و هەوادارانی توشی شۆك كرد كاتێ رایگەیاند كە گۆرانی گوتن لە ئاینی ئیسلامدا حەرامە، ریشێكی زۆری هێشتەوە و لەگەڵ شێخێكی ئیسلامی توندڕەودا دەستی تێكەڵكرد .
مانگی رابردووش لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دانی بەوە دانا كە لە شەڕێكی خوێناوی لەگەڵ سوپادا گروپەكەی 2 كەسیان كوشتووە و دوژمنەكانیشی بە سەگ و بەراز شوبهاند .
گۆڕانی فەزل شاكر لە كەسێكی بەریئەوە بۆ یاخیبوێكی توندوتیژ زۆر كەسی توڕە كردووە و ئەو پرسیارەمان دێنێتە بەردەم كە چۆن شەڕ لە سوریا بۆتە هۆی پارچەكردنی كۆمەڵگای لوبنانی . ماوەیەك بەر لە ونبوونی لەسەر تەلەڤزیۆن رایگەیاند " ئەگەر خوا رەزامەندی لەسەربێت , ئەوەی شایەنمانە بە دەستی خۆمان دەیبەین , لەبەر ئەوەی نە حكومەت هەیە و نە دادگا هەیە، هەروەها شاكر گوتیشی ئێمە لە جەنگەڵ دەژین ".
شۆفێرە كۆنەكەی دەڵێ " فەزل شاكر كەسێكی بەدین بووە , بەڵام زۆریش نا , هەرچەندە ئەو نوێژیشی دەكرد بەڵام لە رێستۆرانتەكەیدا كهول دەفرۆشرا , هەروەها دەشڵێ ئەو جارجارە قوماری دەكر ".
سەرەتای گۆڕان لە كەسایەتی ئەودا بۆ چەند ساڵێك بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە كە نەیهێشت چیتر كهول لە ریستۆرانتەكەی بفرۆشرێ . لەساڵی 2010حەج دەكات و لەوە بەدواوە دەركەوتنە هونەریەكانی كەمتر دەبنەوە , ساڵی رابردووش رایگەیاند كە چیتر گۆرانی ناڵێ .
فەزل شاكر دەبێتە كەسێك كە بەردەوام لە مزگەوتی شێخ عەسیر كە كەسێكی توندڕەوی سوننەيە لە دژی حزب اللە دەجەنگێ دەستی تێكەڵ دەكات , لە زۆر چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی و دەركەوتنی جەماوەریشدا بەیەكەوە دەبینرێن . جەردالی سەرۆكی لقی برایەتی ئیسلامی دەڵێ "كەسانی وەك فەزل دەتوانن باشتر خزمەت بكەن كاتێ سروودی رۆحی دەڵێن , نەك كاتێ چەكیان هەڵگرتووە . بۆیە هەوڵماندا كە وای لێبكەین بچێتەوە شوێنی خۆی بەڵام دواتر ئەوانە روویاندا ئیتر درەنگ بوو بۆ هەڵبژاردنی رێچكەیەكی دیكە ".
مانگی رابردوو لە مزگەوتی شێخ عاسردا شەڕ روویدا و هەر لایەو ئەویدیكەی تۆمەتباركرد , لە ڤیدیۆیەكیشدا كە بە رووی كامێراوە قسەدەكات , فەزل شاكر 2 پەنجەی بەرز دەكاتەوە و دەڵێ ئێمە دوێنێ 2 لاشەمان بۆتان ناردەوە ئەی سەگ و بەرازینە , دواتر كەسێك لە پاش كامێراوە دەڵێ 16 كەسیشمان بریندار كردووە , فەزلیش دەڵێ انشاالله خودا ژمارەیان زیادكات .
ئەم كارەی فەزل زۆر كەسی تورەكردووە و دەڵێن " بە دڵنیاییەوە دەتوانی دەستلە گۆرانی گوتن هەڵبگری و ببێە كەسێكی بەدین بەڵام ئەوە ئەو حەقەت پێنادات كە كەسی دیكە بكوژی ".
بەشێكی زۆر كەم لە ژیانی رابردووی ماوەتەوە رێستۆرانتەكەی فرۆشتوە بە كەسێك كە كهول دەفرۆشێ تێیدا و ڤێلاكەشی بەتەواوی سوتاندووە.