ئەندی کۆفمان لەدوای مردنی ئەستێرەی نێودارانی پێدەبەخشرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەندی کۆفمان، هونەرمەندی ئەمریکی، لە دوای مردنی ئەستێرەیەکی لە رێڕەوی نێوداران لە هۆلیوودی ئەمریکا پێبەخشرا.
لە رێوڕەسمی بەخشینی ئەستێرەکە، ژمارەیەک لە هونەرمەند، هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی ئامادەبوون و یادی ئەو هونەرمەندەیان کردەوە، لەوانە مایکل کۆفمانی برای و کریستین شاڵ، ئەکتەر و کۆمێدیکار.
مایکل کاوفمان، لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند، هەرکاتێک ئەندی نمایشی دەکرد خەیاڵی ئەوە بوو کە ئامادەبووان بانگهێشتی ژووری میوانەکەی بکات و مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵدا بکات.
ئەو ئەستێرەیەی بەو هونەرمەندی بواری تەلەڤزیۆن بەخشرا، ژمارەکەی دوو هەزار و 761ـە و ناوی چووە پاڵ ناوە هەرە گرنگەکانی بواری سینەما و تەلەڤزیۆن.