فێستیڤاڵی ناڵبەند لە دهۆک بەڕێوە دەچێت

رووداو - دهۆک 

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 28-10-2015 لە پارێزگای دهۆک فێستیڤاڵی ناڵبەند وەک یادەوەری و رێزلێنانێک بۆ هونەرمەندی ناوداری کورد ئه‌حمه‌د ناڵبه‌ند بەڕێوەبچێت.

لە چوارچیوەی فێستیڤاڵەکەدا کە بۆ ماوەی 2 رۆژ بەردەوام دەبێت چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.