ئەنجێلینا جولی خەڵاتی باشترین دایک وەردەگرێت
رووداو – هەولێر
لە كاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نیکەلۆدیۆن، دوێنێ 29 ی ئاداری 2015، ئەستێرەو ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی ئەنجێلینا جولی، خەڵاتی باشترین دایکی جیهانی وەرگرت.
جولی، لەگەڵ منداڵەکانی لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی Nickelodeon Kid's Choice Awards ئامادەبوو، کاتێک ناوی وەک باشترین دایکی جیهان خوێندرایەوە، دڵخۆشی و پێکەنین لە رووخساریدا هەستی پێدەکرا، دەرکەوتنی ئەم ئەستێرەیەش لەم فێستیفاڵەدا، دەبێتە یەکەمین دەرکەوتنی لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی هێلکەدانی.
پێش چەند رۆژێک، تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویکردەوە، کە پزیشکە تایبەتییەکانی ئەم ئەستێرە جیهانییە ترسیان لە بوونی خانەی شێرپەنجە هەبووە لە هێلکەدانی ناوبراو، هەر بۆیە بڕیانداوە بەپەلە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەن و هێلکەدانی دەربهێنن، بەم هۆیەوەش ناوبراو چیدیکە توانای منداڵبوونی نابێت.