فیلمی باتمان و سوپەرمان چەندین ریکۆرد دەشکێنێت
رووداو - هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی Batman V Superman لە ماوەی تەنیا ٥ رۆژی بڵاوکردنەوەی 424 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی تێپەڕاند، ئەم فیلمە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە سینەماکانی جیهان و کوردستانیش پیشاندرا.
بەپێی ئاماری کۆمپانیای بەرهەمهێنەر، Batman v Superman تەنیا لە ئەمەریکا داهاتی زیاتر لە 170 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی هەبووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ فیلمەکە لە مانگی ئادار، ئەمەش لە کاتێکدا کە چاودێرانی سینەمایی رەخنەی زۆریان لە فیلمەکە گرتووە.
باتمان ڤی سوپەرمان ئێستا لە هەموو جیهان لەسەر شاشەی سینەمایە، ئەم فیلمە لە زۆرینەی وڵاتانی دونیادا لە مانگی ئادار ژمارەی پێوانەیی لە زۆری داهات تۆمارکردووە، هەر وەک لە بەریتانیا زیاتر لە ١٥ ملیۆن جونیەی ئەستەرلینی داهاتی هەبووە، زاک سنایدەر کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، بێن ئافڵێک رۆڵی باتمان و هێنری کاڤێڵ رۆڵی سوپەرمان دەبینێت.
Batman v Superman; Dawn of Justice فیلمێکی سێ رەهەندییەو بۆ یەکەمجارە هەردوو کارەکتەری باتمان و سوپەرمان بەیەکەوە دەردەخات، ماوەکەی 151 خولەکەو بودجەی بەرهەمهێنانی زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار بووە، لە ماوەی تەنیا ٥ رۆژ بڵاوکردنەوەیدا داهاتی زیاتر لە 424 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.