لە نیویۆرک فیلمە نوێیەکەی تۆم هانکس و سکارلێت جۆهانسن پێشاندرا
رووداو دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی تۆم هانکس و سکارلێت جۆهانسن، هەردوو ئەستێرەی سینەمای هۆڵیوود، پێشاندانی تایبەتی فیلمی "The Phoenician Scheme" لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی ئایاری 2025 (چوارشەممە بە کاتی ئەمریکا)، رێوڕيسمی فەرشی سوور بۆ پێشاندانی فیلمەکە کرا و ستافی فیلمەکە ئامادە بوون، لەوانەش دەرهێنەری فیلم وێس ئەندرسن و هەردوو ئەکتەری فیلمەکە، تۆم هانکس و سکارلێت جۆهانسن.
میا تریپڵتن، کچی کەیت وینسلێت، ئەکتەری بەریتانی، لە فیلمەکەدا بەشدارە و رۆڵگێڕانی لە فیلمەکەدا، بە باوەڕپێنەکراوترین ئەزموونی فێربوون پێناسە کرد.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە کارەکتەری دێل تۆرۆ دەکات کە پیاوێکی دەوڵەمەندی ئەورووپییە کچەکەی دەکاتە تاکە میراتگری خۆی، ئەمەش وا دەکات چاوی لەسەر بێت و ببێتە ئامانجی کەسانێک و هەوڵی کوشتنی دەدرێت.
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە سبەی هەینی 30ـی ئایاری 2025 لە سینەماکانی ئەمریکا و بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت.