سیری لی خەڵاتە سەرەکییەکانی گۆڵدن مێلۆدیی بردەوە


رووداو دیجیتاڵ

لە 36ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن مێلۆدی لە تایپێی تایوان، سیری لی، گۆرانیبێژی تایوانی، پشکی شێری بەرکەوت و بووە براوەی سێ خەڵاتی سەرەکی.
 
رێوڕەسمەکە شەوی شەممە 28ـی حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچوو و سیری لی خەڵاتەکانی باشترین ئەلبوومی ساڵ، باشترین گۆرانیبێژی ژن و باشترین ئەلبوومی تایوانی بۆ ئەلبوومەکەی بە ناوی "Sui"  بەدەستهێنا.
 
لی راگەیاند: "زۆر سوپاسگوزارم لە تایوان بەرهەمەکانم دروست دەکەم، چونکە ئەم ئەلبوومە لە راستیدا زمانی تایوانی و ماندارینی تێکەڵ کردووە، هەروەها دەنگی ئیسپانی، ژاپۆنی و فەرەنسیشی تێدایە."
 
وا وێی، خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ژنی بۆ ئەلبوومەکەی بە ناوی "Ordeal by Pearls" بردەوە و گوتی: "ئەمجارە ئەلبوومەکە چەندین رێبازی داهێنەرانەی جیاوازی هەیە، ویستم رووبەڕووی هەستی جیاواز ببمەوە. وەک وەرزشکردن وایە؛ بێگومان دەبێت بەنێو ئازاردا تێپەڕیت، دەبێت راهێنان بکەیت، ئینجا هەست بەو شتە دەکەیت."
 
خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی پیاویش بەخشرایە لو شیه-هسوان، بۆ ئەلبوومەکەی "Lu" کە ناوێکی ئینگلیزیی نییە، بەڵام وەرگێڕانی ناوەکەی بە زمانی ماندارین دەبێتە دەنگی باش هەمیشە لەگەڵ هەڵوێستدایە.