رێڤین ئاراس لەرێگەی ڤیدیۆکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگی پەیداکردووە

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند رێڤین ئاراس، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناوبانگی پەیداکردووە، بەتایبەتیش لە رێگەی گۆرانی 'گوڵە هۆ حاجی مریەم'ـەوە و ڤیدیۆکلیپێکی دوێتیشی بەم دواییە بڵاوکردەوە.
 
ئەو گۆرانیبێژە دەنگخۆشە کەمتر لە ڤیدیۆکانیدا بە تەنیا دەردەکەوێت، زیاتر لەگەڵ هاوڕێی دیار دلفی دەردەکەوێت و پێکەوە گۆرانی دەڵێن و بەم دواییە گۆرانییەکی هومایون شەجەریانیان بە دوێت گوتەوە و ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی هەبوو.
 
رێڤین ئاراس، بە رووداوی راگەیاند، زۆربەی کات لە ڤیدیۆکانیدا لەگەڵ هاوڕێی دیار دلفی دەردەکەوێت و وەک برایەک وایە بۆی و لە کاتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیان دەنووسێت براکەی، بۆیە هەوادارانی وا دەزانن برایەتی.
 
لەلایکی دیکەوە رێڤین ئاراس، لە 31ـی ئابی 2023 لە کۆنسێرتی ماڵی میوزیکی زەهاوی لە هەڵەبجە بەشدارە کە بۆ گرووپێکی میوزیکی پاکستانی سازکراوە.
 
رێڤین ئاراس لەگەڵ هونەرمەند فەرمان هەورامی، بەرهەمێکی دوێتی بەناوی 'نازەنین' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.