بەرزان گۆرانییەك بۆ پێشمەرگە دەڵێت

رووداو- هەولێر

بەرزان ئەنوەر كە یەكێكە لەگۆرانیبێژە لاوەكانی دەڤەری راپەڕین، گۆرانییەك بۆ پێشمەرگە تۆماردەكات.

بەرزان ئەنوەر بۆ رووداو گوتی، گۆرانییەكە شیعری شەریف وەرزێر-ە و سەركار هیرانی موزیك‌و ئاوازی بۆ داناوە، ئەحمەد كەریم كاری تۆماركردنی دەنگ‌و ماسترینگی بۆ كردووە. هەروەها ئاوات عوسمان كاری دەرهێنانی بۆ كردووە و لەلایەن كۆمپانیای سینا پرۆدەكشن-ەوە جێبەجێكراوە.