بینەران و رەخنەگران پێشوازی لە فیلمە نوێیەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
فیلمی (One Battle After Another) لە دەرهێنانی پاوڵ تۆماس ئەندەرسۆن، بە کۆکردنەوەی 22.4 ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، هاتە نێو پێشبڕکێی هەفتانەی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور.
فیلمەکە باس لە یاخیبوون و بەرگری دەکات و ستایشێکی زۆری لێکراوە و ئەو داهاتەی لە کۆتایی هەفتەدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بەدەستهێناوە.
بەرهەمە سەردەمییەکەی ئەندەرسۆن، قوربانیدانێکی گەورەی کۆمپانیای وارنەر برۆس دەخاتەڕوو. کۆمپانیای بەرهەمهێنەر زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلاری لە بەرهەمهێنانیدا خەرجکردووە، بەو هیوایەی کە بینەران بۆ درامایەکی 170 خولەکیی بەهێز لە دەرهێنانی یەکێک لە دەرهێنەرە ناودارەکانی سینەما، پێشوازی لێبکەن.
زۆر لە رەخنەگران ئاماژەیان بەوەدا کە ئەندەرسۆن فیلمی ساڵی پێشکێش کردووە. بەشێکیان پێشبینی ئەوە دەکەن، فیلمەکە بەربژێری خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلم بێت.
لە فیلمەکەدا لیۆناردۆ دیکاپریۆ، تەیانا تایلۆر و شۆن پێن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، بە فیلمێک ناسێنراوە کە پڕە لە ململانێ سیاسییەکانی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکەدا هەن.
ناوبانگیی دیکاپریۆ، 26.1 ملیۆن دۆلاری دیکەی لە دەرەوەی ئەمریکا بۆ فیلمەکە کۆکردووەتەوە.
فیلمەکەی ئەندەرسۆن، تا رادەیەک ئیلهامی لە رۆمانی (Vineland)ـی تۆماس پینچۆن وەرگرتووە، دیکاپریۆ تێیدا رۆڵی شۆڕشگێڕێکی پێشووی گێڕاوە کە لەگەڵ کچە نەوجەوانەکەی لە دەرەوەی سیستەمدا دەژین.
ریزبەندی دووەم بۆ فیلمی (Gabby’s Dollhouse: The Movie) بوو کە بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە، 13.7 ملیۆن دۆلاری لە سێ هەزار و 500 سینەمادا کۆکردووەتەوە و تێچووی بەرهەمهێنانی 32 ملیۆن دۆلارە.
دوای دوو هەفتە مانەوە لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکە، فیلمی (Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba Infinity Castle) بەرەو ریزبەندی سێیەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی 7.1 ملیۆن دۆلارە، کۆی داهاتی 118.1 ملیۆن دۆلارە.
لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکان ئەمریکای باکوور، فیلمی (The Conjuring: Last Rites) بە کۆکردنەوەی 6.9 ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی چوارەم و فیلمی (The Strangers: Chapter 2) بە کۆکردنەوەی 5.9 ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی پێنجەمدا هاتن.