حەمكۆ: دەمێك بوو چاوەڕێی كوڕەكەم دەكرد

رووداو – هەولێر

هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کۆمیدی حەمکۆ، کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیایە، لە ژنە بەرازیلییەکەی دەبێتە باوک.

منداڵەکەی حەمکۆ کوڕەو ناوی تۆماس-ە، لە رۆبێرتا رۆچە-ی بەرازیلی لەدایکبووە و ئێستا تەمەنی چەند رۆژێکە.

ماوەیەک بەر لە ئێستا میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە حەمکۆ و ژنە بەرایلییەکەی لە شاری هەولێر بووەتە کێشەیان و هەر بەم هۆیەوەش لەیەکدی جیابوونەتەوە، رۆبێرتا رۆچە-ش هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە، لە دوو هەفتەی رابردوو تۆڕی میدیایی رووداو هەواڵی ئاشتبوونەوەی حەمکۆ و ژنە بەرازیلییەکەی بڵاوكردەوە.

حەمکۆ وێنەی خۆی و کوڕەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" خودا ئەوەی پێبەخشیم کە زۆر دەمێکبوو چاوەڕێم دەکرد، هەوڵدەدەم رێچکەی باوکی پێبەخشم".