بەوێنە.. شاکیرا بەم شێوەیە پیرۆزبایی لە پێکی خۆشەویستی کرد

رووداو – هەولێر

بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و بەدەستهێنانی جامی شای ئیسپانیا، شاکیرای ئەستێرەی و گۆرانیبێژی جیهانی پیرۆزبایی لە جێرارد پێکی، ئەستێرەی یانەکە دەکات.

شاکیرا، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەی ئاهەنگگێڕانی خۆی لەگەڵ پێکی لە نێو یاریگادا لەگەڵ پێکێ بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت، "پاڵەوان، پاڵەوان، پاڵەوان "دووان لە جانتاکەمانە"، با بڕۆین بۆ ئەویدیکە".

شاکیرا لەم "دووان لە جانتاکەمانە" مەبەستی، دووەمین ناسناوی ئەم وەرزەی بەرسالێلۆنەیە، کە ٣٠-ی ئایاری ٢٠١٥، لە نێو یاریگای خۆی توانی ٣-١ لە ئاتەلەتیک بلباو بباتەوە.

شاکیرا، کە خۆشەویستی جێرارد پێکییەو خاوەنی دوو منداڵن، زۆرینەی جار لە نێو یاریگا وەک هاندەری بەرسێلۆنا ئامادەدەبێت.