لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران 64 بەرهەم پێشاندەدرێن
رووداو دیجیتاڵ
64 بەرهەمی دەرهێنەرانی 32 وڵاتی جیهان، لە بەشی نێودەوڵەتیی 39یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران؛ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی دوو هەزار دۆلاریی ئەم رووداوە سینه‌ماییه، رکابه‌ری یەکدی ده‌که‌ن.
فێستیڤاڵەکە له 'ئۆسکار کوالیفاید' واتە براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە لە لیستی درێژی بەربژێرانی خەڵاتی ئۆسکاردا دەبێت.
لە خولی ئەمساڵدا 54 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، لە ئه‌مه‌ریکا، فه‌ره‌نسا، چیلی، ئه‌رجه‌نتین، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، چین، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، لوبنان، که‌نه‌دا، هیندستان، کازاخستان، ئیسپانیا، فینله‌ندا، سویسڕا، دانیمارک، عێراق، تورکیا و ئێران و چەندین وڵاتی دیکە بەشدارن.
فێستیڤاڵەکە به به‌رپرسایه‌تی مه‌هدی ئازه‌رپێندار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ تێیدا 99 فیلمی دەرهێنەرانی ئێرانی له رۆژانی 19 تا 24ـی تشرینی یەکەمی 2022 له سینه‌مای 'میله‌ت' له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه یه‌کێکه له 63 فێستیڤاڵی په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکار له جیهاندا و یه‌کێکه له نۆ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سندکراوی ئه‌م ئه‌کادیمیایه له کیشوه‌ری ئاسیا، هه‌روه‌ها یه‌کێکه له دوو فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سندکراوی ئۆسکار له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا.
له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی فێستیڤاڵەکە به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای 'کتێب و سینه‌ما'یه که کۆمه‌ڵێک له کتێبه‌کانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، له خۆ ده‌گرێت که له بواره جۆراوجۆره‌کانی وه‌کوو؛ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مهێنان له سینه‌مادا، چیرۆکه پێشنیارکراوه‌کان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی ده‌ق له کورته فیلم‌دا، نووسینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی فیلمه یه‌که‌مه‌کانی سینه‌ماکاران، نووسینه‌وه‌ی راسته‌قینه له به‌رهه‌مه چیرۆکییه‌کاندا، وتاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ژانر، وێنه‌گری فۆتۆگرافی، میوزیک، سینه‌مای ئه‌زموونی و کاره‌کانی کۆکردنه‌وه، وه‌رگێڕان و نووسینی ئه‌و کتێبانه ئه‌نجام دراون.