پێنج ئەکتەری ناسراو لە 2022 وازدێنن

رووداو دیجیتاڵ

لە 2022 بەشێک لە ئەکتەر ناسراوەکانی جیهان، وازهێنانیان لە کارەکەیان راگەیاند، هەریەکەیان هۆکارێکی بۆ وازهێنانی هەبووە، بەشێکیان پەیوەندی بە باری تەندروستییان هەبووە، بەشێکیشیان بۆ تەرخانکردنی کاتیانە بۆ خێزانەکانیان.
 
گاری ئۆڵدمەن، ئەکتەری سینەمایی بەریتانی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر، دوایین ئەکتەرە لە 2022 وازهێنانی لە کاری هونەری راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەدوای وەرزی دووەمی زنجیرەی 'Slow Horses' بڕیاریداوە لە کاری هونەری دووربکەوێتەوە.
 
ستیڤ مارتن، ئەکتەری ئەمریکی، بەر لە گاری ئۆڵدمەن، رایگەیاند، لەدوای تەواوبوونی لە زنجیرەی 'Only Murders in the Building' پلانی وازهێنانی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت زۆرترین کات بۆ خێزانەکەی تەرخان بکات و بەنیاز نییە لەدوای زنجیرەکە، پەنا بۆ هیچ رۆڵێکی دیکە ببات.
 
جان کلود ڤان دام، ئەکتەری بەلجیکی و ئەستێرەی سینەمای فیلمە ئەکشنەکان لە هۆلیوود، ئەمساڵ رایگەیاند، لەدوای دوایین فیلمی بەناوی 'What’s My Name' لە کاری هونەری دووردەکەوێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی ژیانی راستەقینەی ئەو ئەکتەرە بێت.
 
بروس وێڵس، ئەکتەری ئەمریکی، یەکێکی دیکە لەو ئەکتەرانەیە کە بڕیاری وازهێنانی لە کاری هونەری داوە، بەڵام هۆکاری ئەو تەندروستییە، ماڵباتەکەی ئاشکرای کردووە، بەهۆی نەخۆشییەکەوە توانای قسەکردنی نەماوە.
 
کریس هیمسسۆرس، ئەکتەری ئۆسترالی تەمەن 39 ساڵ، بەم دواییە رایگەیاند، بۆ ماوەیەک کارە هونەرییەکانی دەوەستێنێت، بەهۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی ئەلزهایمەر بووە و لەماوەی داهاتوودا چارەسەری پێویست وەردەگرێت و دیار نییە کە دەست بە کاری هونەری دەکاتەوە یا نا.