شاخەوان کەرکووکی دوو شیعری نالی و بێخود بەئاوازێک دەچڕێت
رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، شاخەوان کەرکووکی، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (دڵی من) بڵاو دەکاتەوە.
لەبارەی گۆرانییەکەوە شاخەوان کەرکووکی بە رووداوی گوت: "هۆنراوەی گۆرانییەکە دوو بەشە، بەشی یەکەمی شیعری بێخود و بەشی دووەمی شیعری نالی-یە."
گۆرانییەکە بە مەقامی نەهاوەند گوتراوە و ئاوازی هونەرمەندەکە خۆیەتی و کاروان تەیفوور کاری میوزیکی بۆ کردووە.
دوایین بەرهەمی شاخەوان بەکر کەرکووکی، لە تشرینی دووەمی 2024بوو کە دوێتێک بوو لەگەڵ هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور بە ناوی (مەکەن مەنعی عاشقان)،کە هۆنراوەی شاعیری ناودار ئەحمەد کۆر بوو.