هەفتەی نمایشی جلوبەرگی پاریس لە بەردەم ئیڤڵ دەستیپێکرد


رووداو دیجیتاڵ

هەفتەیەکی پڕچاوەڕوانیی فاشن لە پاریس بۆ بەهار و هاوینی 2026 تایبەت بە جلوبەرگی ژنان، بە نمایشێکی سان لۆرانت لە بەردەم تاوەری ئیڤڵ دەستیپێکرد.
 
نمایشەکە شەوی دووشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، لە گۆڕەپانی ترۆکادێرۆ، بەرامبەر تاوەری ئیڤڵ بەڕێوەچوو. مۆدێلەکان بە جاکێتی چەرمی رەش و قوماشی شلی پڕ رەنگ؛ لە بەردەم ئامادەبوواندا تێپەڕین.
 
ئانتۆنی ڤاکارێلۆ، بەڕێوەبەری داهێنەر لە سان لۆرانت، ئاماژەی بە جلوبەرگی لوکس، لە بری ئەوەی هێمایەکی نایەکسانیی داهات بێت، دەتوانێت ببێتە زمانێک بۆ ئاڵوگۆڕ. لە تێبینییەکانی نمایشەکەیدا نووسیبووی: "لە کاتێکدا گفتوگۆ کاڵ دەبێتەوە، ستایل دەبێتە فۆرمێک لە گوتار – نەوەک بسەپێندرێت، بەڵکو ئەوەی پەیوەندی دروست بکات و وردەکاری زیاتر زیاد بکات".
 
هەفتەی نمایشی جلوبەرگی پاریس، دوای هەفتەیەکی مێژوویی لە میلانۆ دێت، بڕیارە نزیکەی 10 براندی جیاواز بەرهەمەکانیان تێیدا نمایش بکەن.
 
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس لە 29ـی ئەیلوول تاوەکو 7ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە پاریس بەڕێوەدەچێت، دیزاینەکان تایبەت بە بەهار و هاوینی 2026ـن.