عه‌تا قه‌ره‌داخى "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى" بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌ده‌ب و كولتوور
نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرى كورد عه‌تا قه‌ره‌داخى، نوێترین به‌رهه‌مى خۆى كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌ده‌بییه به‌ناوى (گه‌ڕان به‌دواى جوانییه‌كان له رووبه‌ره فه‌رامۆشكراوه‌كان) بڵاوكرده‌وه.
نووسه‌ر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى په‌رتووكه‌كه نووسیویه‌تى: "ئه‌و كتێبه‌ى له‌به‌رده‌ستى ئێوه‌دایه، سێ لێكۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌ییه له‌باره‌ى هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعرى كوردى، كه له یه‌كه‌م ده‌قیانه‌وه تاوه‌كو دوایین ده‌قیان به‌رهه‌مى نه‌وه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌من".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و میتۆده‌ى خوێندنه‌وه‌ى ده‌قه‌كانى پێكراوه، میتۆدى شیكارى پراكتیكییه، مه‌به‌ست له ره‌خنه‌ى شیكارى پراكتیكى كاركردنه له‌ناو بنیادى پێكهێنه‌رى ده‌قدا كه ئه‌ویش بریتییه له زمانى ده‌ق و كۆى ئه‌و توخم و ره‌گه‌زه زمانیانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن له شیعرییه‌تى ده‌قدا".
ناوه‌ڕۆكى په‌رتووكه‌كه پێكدێ له: خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ده‌قێكى جه‌لال میرزا كه‌ریم، له‌ژێر ناوى (خه‌منامه)دا. (شه‌وێك له شه‌وانى سیمرخ)ى سه‌لاح شوان له نێوان ئه‌فسانه و واقیعدا. هه‌روه‌ها هاوشێوه‌بوونى برووسكه‌ى شیعر و نوورى خودا له شیعرى (بارانى ره‌نگاوره‌نگ)ى سه‌لام محه‌ممه‌ددا.
(گه‌ڕان به‌دواى جوانییه‌كان له رووبه‌ره فه‌رامۆشكراوه‌كاندا) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ولێر چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.