هونه‌رمه‌ند رابه‌ر كوردستانی بۆ رووداو: سه‌رقاڵی نووسینی چه‌ند كتێبێكم له‌سه‌ر ده‌ف
رووداو - هه‌ولێر
رابه‌ر كوردستانى له ساڵی 1989 له‌دایكبووه، ته‌مه‌نی ته‌نیا 5 ساڵ بووه كه ده‌ستی داوه‌ته ئامێری ده‌ف و تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌رداری نه‌بووه. رابه‌ر هه‌ر به‌ته‌نیا به ده‌فژه‌نین نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو به‌هۆی ده‌نگخۆشییه‌وه رووى له گۆرانیی عیرفانى كردووه. هه‌ر له رێگه‌ی ته‌كیه‌كانی كوردستانه‌وه خزایه نێو كاری هونه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆرانییه ره‌سه‌ن و فۆلكلۆرییه‌كانی كوردی له‌بیر نه‌كردووه و له كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌یانڵێته‌وه. رابه‌ر كه دوو ئه‌لبوومى گۆرانى و چه‌ند كلیپێكى هه‌یه، له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا له‌گه‌ڵ (رووداو) باسى كاره هونه‌رییه‌كانى ده‌كات.
رووداو: ره‌وشی هونه‌ری كوردی به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێستا چۆنه؟
رابه‌ر: به‌گشتی جموجۆڵی هونه‌ریی زۆر باش هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن. وه‌كو باشووری كوردستان نییه حكومه‌ت هاوكاریت بكات، بۆیه هونه‌ری رۆژهه‌ڵات زیاتر خۆڕسكه و له‌سه‌ر ئه‌ركی هونه‌رمه‌ندان خۆیان ده‌كرێ. هونه‌رمه‌ندانى رۆژهه‌ڵات هه‌میشه پڕ كار و به‌رهه‌من.
رووداو: سه‌رقاڵی كتێبێكی له‌سه‌ر ئامێری ده‌ف، ئه‌م كتێبه به كوێ گه‌یشت؟
رابه‌ر: ده‌مێكه سه‌رقاڵی نووسینی چه‌ند كتێبێكم له‌سه‌ر ئامێری ده‌ف، هه‌ڵبه‌ته ئه‌رشیفی كتێبخانه‌ی كوردی له بواری ئامێره‌كان زۆر هه‌ژاره، بۆیه هه‌وڵمدا كتێب له‌سه‌ر ئامێری ده‌ف بنووسم، ئێستا له قۆناغی چاپكردندایه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌كادیمی بۆ فێربوونی ئامێره‌كان له كوردستان زۆر كه‌مه، بۆیه من بڕیارمدا ئه‌م كتێبه بنووسم كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خه‌ڵك فێری ژه‌نینی ئامێری ده‌ف ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسم له مێژووی ئامێری ده‌ف كردووه كه 100% ئامێرێكی كوردییه و به‌ر له 7 هه‌زار ساڵ كورد به‌كاریهێناوه، به نۆته هه‌موو ریتمه‌كانم نووسیوه‌ته‌وه و فێرخواز ده‌توانێت زۆر سوود له‌م كتێبه بۆ فێربوونی ئامێره ریتمییه‌كان ببینێ. جگه له‌م كتێبه ئێستا سه‌رقاڵی كتێبی دووه‌م و سێیه‌می خۆمم كه هه‌ر له‌سه‌ر ئامێره كوردییه‌كان ده‌بێت.
رووداو: بۆچی له باشووری كوردستان كه‌متر كار له‌سه‌ر ده‌ف و زه‌رب كراوه، زۆرتر له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان گرنگى پێدراوه؟
رابه‌ر: سه‌باره‌ت به ئامێره ریتمییه‌كان، چونكه ستایله‌كان له باشوور و رۆژهه‌ڵات جیاوازن، هه‌ڵبه‌ته له باشووری كوردستان كه‌متر گرنگی به ئامێری ده‌ف ده‌درێت، واته له هه‌ولێر زیاتر گرنگی به ستایلی ئه‌ره‌بێسك ده‌درا و ئه‌و ئامێره ریتمیانه‌شی له‌سه‌ر ئه‌م ستایله كارده‌كه‌ن به‌كارده‌هات. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كه میوزیكی فارسی به‌سه‌ریدا زاڵه، زۆر گرنگی به ئامێری ده‌ف و زه‌رب دراوه، هه‌ڵبه‌ته له باشووری كوردستانیش ئیش له‌سه‌ر ئامێری ده‌ف كراوه. له كاتێكدا ده‌ف ئامێریكی كوردییه و پێویسته زیاتر كاری بۆ بكرێت. له په‌یمانگه و كۆلیژه‌كانی هونه‌ر هیچ گرنگییه‌ك به ئامێری ده‌ف نادرێ و ناخوێنرێ، ئه‌وه جێی داخه كه ئامێرێكی وه‌كو ده‌ف فه‌رامۆشكراوه و به پراكتیكی ناخوێنرێت، ده‌بێت له‌مه‌ودوا كار له‌سه‌ر جێكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره له نێو پرۆگرامی خوێندنی په‌یمانگه و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
رووداو: گرووپێكتان هه‌یه به‌ناوى ده‌فژه‌نانی هیوا كه‌ى دامه‌زراوه و له چه‌ند ده‌فژه‌ن پێكهاتوون؟
رابه‌ر: ئه‌م گرووپه له ساڵی 2008 دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ده‌یان هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی كۆنسێرتیان كردووه. رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌ش به هاوكاریى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى كورد كه 70 ژه‌نیارى ده‌فن و 50یان ژنن، كۆنسێرتێكی مه‌زن له شاری ئه‌سفه‌هانی ئێران سازده‌كه‌ین. سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م گرووپه كوردێكه و خه‌ڵكی كرماشانه، به‌ڵام له ئه‌سفه‌هان داده‌نیشێ و له‌وێ ئه‌م گرووپه‌ی دامه‌زراندووه، هه‌موو گۆرانی و میوزیكی ئه‌م كۆنسێرته به كوردی ده‌بێت.
رووداو: به‌نیاز نین ئه‌م گرووپه له باشووری كوردستانیش كۆنسێرت بكات؟
رابه‌ر: ئێمه وه‌كو گرووپی ده‌فژه‌نانی هیوا ده‌مێكه به‌نیازین له باشووری كوردستان كۆنسێرت بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ستپێشخه‌ر بێت و هاوكارمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو شاره‌كانی باشووری كوردستان كۆنسێرت بكه‌ین، چونكه من پێموایه ئه‌م جۆره كۆنسێرتانه بۆ هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی باشووری كوردستان به سوود ده‌بێت و ده‌بێته هۆی زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی كولتوور و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌كانی كوردستان. هه‌موومان له‌م گرووپه خه‌ونی ئه‌وه‌مان هه‌یه له كاتێكی نزیكدا ئه‌م كۆنسێرته له كوردستان بكرێت.
رووداو: ئامێری ده‌ف، له‌گه‌ڵ ستایله‌كانی پۆپ و رۆك و جاز میوزیك ده‌گونجێت؟
رابه‌ر: به‌دڵنیاییه‌وه ئامێری ده‌ف له‌گه‌ڵ هه‌موو ستایله‌كان خۆی ده‌گونجێنێ. به‌پێی توانای ژه‌نیاره‌كه ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ ستایله جیاوازه‌كان بژه‌نرێت و تێكه‌ڵی ریتمی دیكه بكرێت، هه‌ڵبه‌ته ده‌ف ده‌توانێت ئه‌م تام و چێژه تایبه‌تیه‌ی خۆی له‌نێو میوزیكدا ون نه‌كات، به‌ڕای من لێدان و گرتنی ئامێری ده‌ف به‌شێوه‌ی ستانداردی خۆی زۆر باشتر و گونجاوتره، چونكه ئێستا ده‌بینم گرتنی ئامێری ده‌ف گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌مه‌ش له تام و چێژ و هه‌ستی ئامێره‌كه ده‌گۆڕێت.
رووداو: له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، خانمان زیاتر روو له ژه‌نینی ئامێری ده‌ف ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
رابه‌ر: ئه‌وه راسته له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان روو له ژه‌نینی ده‌ف ده‌كه‌ن، چونكه ده‌ف ئامێرێكی نه‌رم و هێوركه‌ره‌وه و ئارامیبه‌خشه. ئامێری ده‌ف له‌گه‌ڵ لێدانی دڵه، ده‌ف جیهانێكی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ر بۆیه خانمانی رۆژهه‌ڵات به لێشاو رووی تێده‌كه‌ن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.