تەکنەلۆژیایەکی نوێ دانانی کانیولا خێراتر دەکات

رووداو - تەندروستی

توێژەران لە پەیمانگای ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا (MIT) ئامێرێکی پێشکەوتوویان پەرەپێداوە کە پرۆسەی دۆزینەوەی دەمار و دانانی کانیۆلا خێراتر، وردتر و کەم ئازارتر دەکات. ئەم تەکنەلۆژیایە پشتی بە بەکارهێنانی تیشکی ژێر سوور (near-infrared light) بەستووە بۆ "رووناککردنەوەی" خوێنهێنەرەکان لەژێر پێستدا.
 
پەیمانگاکە رایدەگەیێنێت ئامێرەکە تیشکێکی بێ زیان دەخاتە سەر پێستی نەخۆشەکە. هیمۆگلۆبینی نێو خوێن ئەم تیشکە هەڵدەمژێت، لە کاتێکدا شانەکانی دەوروبەری تیشکەکە دەدەنەوە. پاشان، لە رێفەی سیستمێکەوە وێنەیی ئەم زانیارییانە وەردەگرێت و نەخشەیەکی روون و دیاری خوێنهێنەرەکان لەسەر پێستی نەخۆشەکە نیشان دەدات.
 
دکتۆر هێربەرت لین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیی ئێمە کەمکردنەوەی ئەو گوشارە دەروونی و جەستەییەیە کە نەخۆش و پەرستار لە کاتی دانانی کانیۆلادا رووبەڕووی دەبنەوە. کاتێک پەرستارێک متمانەی بەوە هەبێت کە دەتوانێت لە یەکەم هەوڵدا دەمارەکە بدۆزێتەوە، تەواوی پرۆسەکە بۆ هەموو لایەک ئارامتر دەبێت."
 
دکتۆر هێربەرت لین ئاماژە بەوەدەکات "گرنگیی ئەم داهێنانە بە تایبەتی لە حاڵەتە فریاگوزارییەکاندا دەردەکەوێت، کە خێرایی لە گەیاندنی دەرمان و شلەمەنییەکان بە نەخۆش رۆڵی ژیان و مردنی هەیە. هەروەها، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری درێژخایەن وەردەگرن و پێویستیان بە دانانی کانیۆلای بەردەوام هەیە، ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە ا دروست بکات"
 
چاوەڕوان دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکاندا بەکاربهێنرێت و ببێتە ستانداردێکی نوێ بۆ چاودێریی نەخۆش.