رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە دانیمارک دەریدەخات، نێردە دەمارییەکانی گەدە راستەوخۆ کار لەسەر ئەو ناوچانەی مێشک دەکەن کە بەرپرسن لە هەستەکان.
زانکۆی ئارهوس لە دانیمارک ئاماژە بەوەدەکات، خانە تایبەتەکانی نێو گەدە، سیگناڵ دەنێرن بۆ مێشک لە رێگەی "دەمارى ڤاگوس"ەوە (vagus nerve)، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر باری دەروونی و هەستەکان هەیە.
زانکۆی ئارهوس لە دانیمارک جەخت دەکاتەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، توانیویانە ئەو خانانەی گەدە چالاک بکەن کە هەستی تێربوون و برسێتی کۆنترۆڵ دەکەن. لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە هاندانی ئەم خانانە نەک تەنها کاریگەری لەسەر خواردن هەیە، بەڵکو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رەفتارە پەیوەندیدارەکان بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەوە لە مشکدا، بە تایبەتی، دەرکەوت کە هاندانی خانەکانی بەرهەمهێنی هۆرمۆنی "گرێلین" (ghrelin) کە بە "هۆرمۆنی برسێتی" ناسراوە، دەبێتە هۆی چالاکبوونی ئەو بەشانەی مێشک کە بەرپرسن لە پاداشت و ئاوەزی ئەرێنی.
زانکۆکە رایدەگەیێنێت لەوانەیە لە داهاتوودا بتوانرێت چارەسەری نوێ بۆ دڵەڕاوکێ و خەمۆکی پەرەی پێبدرێت لە جیاتی کارکردن لەسەر مێشک ، تەنیا کار لەسەر ئەو بازنە دەمارییەی نێوان گەدە و مێشک بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ