پسپۆڕێک: چارەسەری شێرپەنجەی مەمک پێشکەوتووە و ئێستا هەموو مەمکەکە لانابرێت

01-10-2025
بڕوا فەرهاد
د. گۆران ئەمیر، پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەری و رێککاریی مەمک
د. گۆران ئەمیر، پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەری و رێککاریی مەمک
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەری و رێککاریی مەمک، رایدەگەیێنێت، شێوازی چارەسەری شێرپەنجەی مەمک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و ئێستا وەک جاران هەموو مەمکی تووشبوو لاناخرێت، هاوکات جەخت لە گرنگیی پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە.
 
د. گۆران ئەمیر،پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەری و رێککاریی مەمک بە رووداوی راگەیاند رایگەیاند، "جاران کاتێک یەکێک تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبوو، هەموو مەمکەکەیان لادەبرد، بەڵام ئێستا هەموو مەمکەکە لانابرێت." گوتیشی، ئێستا بە لابردنی 60% بۆ 70%ی گرێکە و شانەکانی دەوروبەری، دەکرێت هەمان سوودی لابردنی تەواوی مەمکەکەی هەبێت و ئەمەش لە رووی دەروونییەوە بۆ نەخۆشەکە باشترە.
 
د. گۆران ئەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی چەند پزیشکێکی تایبەت بە نەشتەرگەریی مەمک لە کوردستان نیشانەی پێشکەوتنە لە بوارەکەدا.
 
سەبارەت بە پشکنینی پێشوەختە، د. گۆران ئەمیر، گوتی، "پشکنینی پێشوەختە لە بەریتانیا لە تەمەنی 50 ساڵییەوە دەستپێدەکات، بەڵام لە عێراق لە تەمەنی 40 ساڵییەوەیە، چونکە لە عێراق خانمان لە تەمەنێکی کەمتردا تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن."
 
لە کۆتاییدا، د. گۆران ئەمیر، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هۆشیاریی تەندروستی لەنێو خانماندا بڵاوبکرێتەوە و گرنگیی پشکنینی پێشوەختە بۆیان روونبکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە