رووداو - تەندروستی
راوێژکارێکی شانەزانیی شێرپەنجەی مەمک لە ئەبوزەبی رایدەگەیێنێت، ئەو هەڵەتێگەیشتنەی کە گوایە وەرگرتنی نموونەی شانەیی لە گرێی مەمک دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، "تەواو هەڵەیە" و هیچ بنەمایەکی زانستیی نییە.
د. عومەر لەیس خاڵس، راوێژکاری پاتۆلۆژیی شێرپەنجەی مەمک لە ئەبوزەبی بە رووداوی راگەیاند تێگەیشتنێکی هەڵە لای زۆرێک لە خانمان هەیە و ترسیان لە سەردانیکردنی پزیشک هەیە، چونکە پێیانوایە ئەگەر داوای وەرگرتنی نموونەیان لێبکرێت، ئەوا شێرپەنجەکە بڵاودەبێتەوە.
د. عومەر لەیس، جەختدەکاتەوە کە "وەرگرتنی نموونە نابێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، بەڵکو پێچەوانەکەی راستە." روونیدەکاتەوە، "پێویستە جۆری گرێکان بزانین بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری گونجاویان بۆ دابنێین. ئەگەر گرێیەکە شێرپەنجەیی بێت، زوو دەستنیشانکردنی کلیلی چارەسەرە."
ناوبراو دەشڵێت، ئەگەری ئەوە هەیە گرێیەکە شێرپەنجەیی نەبێت، "زانینی ئەوەی کە گرێیەکەت بێزیانە، مایەی ئارامیی دەروونییە. رەنگە دوای ئەوە تەنیا پێویستت بە چەند پشکنینێکی دیکەی وێنەگرتن (تیشک) بێت و هیچی تر."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ