ئەنتۆنی فاوچی: کۆرۆنا کۆتایی دێت و ئەم مانگە ڤاکسین دابەشدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ژیرمەندەکەی کۆشکی سپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان گەشبینە لەبارەی ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا دەڵێت پێش 2021 دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن، هەروەها ئاماژە بەوە دەدات تیمەکەی ئەو بوون توانییان کۆدی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای mRNA بدۆزنەوە و بیدەن بە کۆمپانیا دەرمانسازییەکان بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دروستبکەن.
د. ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری سەنتەری رێگریکردن لە نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی ئۆنلایندا لەگەڵ مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک رایگەیاند، دەبێت سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو پسپۆڕ و لیژنانە بکەن کە توانییان بەخێرایی دوو ڤاکسینی کۆرۆنا دروستبکەن بەبێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەن، یاخود توێژینەوەیەک بەفیڕۆ بچێت. لەو دوو ڤاکسینەش مەبەستی لە ڤاکسینەکانی مۆدێرنا و ڤاکسینی هاوبەشی فایزەر و بایۆنتێکە.
فاوچی خەڵکی ئاگاداردەکاتەوە کە دۆزینەوەی ڤاکسین لە ئەنجامی کارێکی شەفافی سەربەخۆیانەی ژمارەیەک زاناوە بەدیهاتووە، دەڵێت ئەگەر ئەوان نەبووانایە کۆمپانیاکان نەیاندەتوانی بەتەنیا ڤاکسین بەرهەمبێنن. ئەو پسپۆڕە باڵایەی کۆشکی سپی باس لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای mRNAی دەکات کە بەکاردەهات بۆ فەراهەمکردنی کۆپییەکی هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە تەکنەلۆژیای mRNA دا، شریتی mRNA بەکاردەهێنرێت کە شریتێکی ناوکییە بۆ گەیاندنی پەیامەکانی DNA بۆ رایبۆسۆم و دروستکردنی پرۆتین. زاناکان ئەو شریتە بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی پرۆتینێکی هاوشێوەی پرۆتینەکانی سەر رووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، و پرۆتینەکە سیستەمی بەرگریی مرۆڤ هاندەدات و چالاکی دەکات. بۆ ئەوەی لە ئەگەری تووشبوونی کەسەکە بۆ جاری دووەم سیستەمی بەرگری بەخێرایی ڤایرۆسەکە بناسێتەوە و چالاک ببێت. پێشتر ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ دروستکردنی دەرمان بەکارهاتووە، بەڵام ئەوە یەکەمجارە کە لە دروستکردنی ڤاکسین بەکاردێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فاوچی گوتی: "لە توێژینەوەکانی پێشوو، ڤایرۆسێکمان وەردەگرت و لە تاقیگەدا هەڵمان دەکۆڵی ئەم پرۆسەیەش پێویستی بە کاتێکی زۆر بوو تاوەکو بتوانین ئەو بەشەی ڤایرۆسەکەمان دەستبکەوێت تاوەکو لە تاقیگەی ڤاکسینەکان بەکاری بهێنین. دانیش بەوەدا دەنێت کە تەکنەلۆژیای mRNA هۆکار بوو بۆ دەستکەوتنی کۆدی ڤایرۆسەکە بەبێ ئەوەی پێویست بە بەکارهێنانی ڤایرۆس بکات.
بە گوتەی فاوچی: "ئەو کاتەی چین ریزبەندیی بۆماوەیی ڤایرۆسەکەی ئاشکراکرد، توانیمان لەگەڵ تیمەکەم ئەو بەشەمان دەستکەوێت کە ڤایرۆسەکە بۆ خۆلکاندن بە خانەکان بەکاری دەهێنێت. ئێمەش ئەو زانیارییانەمان بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین دا کە بووە هۆی دروستکردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا".
فاوچی سەرسامی خۆی بەو هەوڵ و ماندووبوونانە دەردەبڕێت کە لە دەستکەوتنی کۆدی ڤایرۆسەکە و دروستکردنی کۆپیی پرۆتینی ڤایرۆسەکە دەستیان کەوتووە. هەروەها گەشبینە لەبارەی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا و هۆشداریشیدا لە خۆ بەدەستەوەدان بە کۆرۆنا، لەو بارەیەوە دەڵێت: "هەموومان بارودۆخێکی سەخت تێپەڕ دەکەین. کۆرۆنا ماندووی کردووین، هیلاکی کردووین، ئینجا لە رووە کەسییەکە بێت یاخود لەڕووی ئابووری. خەڵک بە چەندین شێوەی دڵتەزێن ئازار دەچێژن".
لەبارەی کاتی دابەشکردنی ڤاکسین، ئەنتۆنی فاوچی دەڵێت: "ئەو دەردە کۆتایی دێت، دەبێت دەست بخەینە نێو دەستی یەکدی و ئاگاداری یەکدی بین، دابەشکردنی ڤاکسین نزیکە و دەستپێکی دابەشکردنەکە لە مانگی کانوونی یەکەم دەبینین و لە شوبات و ئاداریش بەردەوام دەبێت".
لە کۆتایی قسەکانیدا فاوچی جەختی لە رێکارەکانی خۆپارێزی کردەوە و ئاماژەی بە پێنج رێنمایی کرد، ئەوانەش بەستنی ماسک، دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵخی، پاکوخاوێنی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی داخراو بوون.