لێکۆڵینەوەیەک سوودێکی نوێژ و نزاکردن ئاشکرا دەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای کردووە، تەنیا 12 خولەک نوێژ و پاڕانەوەی رۆژانە لە دڵەوە، دەتوانێت برینەکانی مێشک ساڕێژ بکات و گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێکهاتەی مێشکدا دروست بکات، کە ئەوەندە گۆڕانکارییەکە زۆرە کاتێک سکان بۆ مێشک دەکرێت دەردەکەوێت.
د. ئەندرو نیوبێرگ، پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار لەخۆشخانەی تۆماس جێفرسن، سەرپەرشتیی توێژینەوەکەی کردووە و دەڵێت: نوێژکردن و پاڕانەوە لە قووڵایی دڵەوە وەک وەرزش وایە بۆ مێشک و گۆڕانکاریی فیزیۆلۆژیش لە مێشکدا دروست دەکات.
لە توێژینەوەکەدا سکانی مێشکی ئەو کەسانەیان کردووە کە لە کاتی پاڕانەوە، میدیتەیشن و وتنەوەی سروودە ئایینییەکاندان و دەرکەوت؛ توانای سەرنجدان، تەرکیزکردن، لایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتییان باشتر بووە.
دکتۆر کارۆلین لیف، دەڵێت: ''تەنیا 12 خولەک نوێژ و پاڕانەوەی رۆژانە بۆ ماوەی 8 هەفتە، چالاکیی ئەو بەشانەی مێشک زیاد دەکات کە پەیوەستن بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، هاوسۆزی و هەستیاری، هەروەها چالاکیی بەشی پێشەوەی مێشک بەهێزتر دەکات کە بەرپرسە لە سەرنجدان و بڕیاردان''.