رووداو - تەندروستی
زانکۆی کۆپێنهاگن لە دانیمارک دەریدەخات، ئاستی کۆلیسترۆڵی دایک و باوک، تەنانەت پێش سکپڕی، دەتوانێت پێشبینی ئەوە بکات منداڵەکانیان لە داهاتوودا تووشی نەخۆشیی رەبۆ دەبن یان نا.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کۆپێنهاگن لە دانیمارک کراوە و دەرکەوتووە، بەرزیی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە دایک و باوکدا، پەیوەستە بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوونی منداڵەکانیان بە جۆرێکی تووندتری رەبۆ.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەرزیی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەی دایک و باوکدا دەبێتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاری لە کارکردنی هەندێک جیندا.
ئەمە پێی دەگوترێت گۆڕانکاریی "ئپیجینێتیک". واتە خودی جینەکە ناگۆڕێت، بەڵکو شێوازی کارکردن و چالاکبوونی دەگۆڕێت و ئەگەری لەدایکبوونی منداڵی تووشبووی رەبۆ بەرز دەکاتەوە.
د. شارلۆت سوپلی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "پێویستە هۆشیارییەکی زیاتر لەنێو دایک و باوکان بڵاوبکرێتەوە بەر لەوەی بڕیاربدەن منداڵێک بێننە ژیانەوە، چونکە زۆر هۆکار هەیە کاریگەریی دەکاتە سەر تەندروستیی منداڵیان لە داهاتوودا، بۆ نموونە بەرزیی کۆلیستڕۆڵ بەر لە دووگیانی مەترسیی تووشبوونی منداڵەکانیان بە رەبۆی تووند زیاد دەکات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ