رووداو - تەندروستی
راگری کۆلێژی پزیشکیی گشتی لە زاخۆ ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی دۆخی تەندروستیی هاونیشتمانییانی شارەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، رێژەیەکی بەرزی دانیشتووانی شارەکە کێشیان زیادە، جگەرەکێشن، نەخۆشییەکانی کۆڵۆن و بەکتریای گەدەیان هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2-9-2025 د. نەوفەل رەشید، راگری کۆلێژی پزیشکیی زاخۆ بە رووداوی رایگەیاند، بەپێی چوار لێکۆڵینەوەی زانستی کە لە کۆلێژەکەیان ئەنجامدراون، دەرکەوتووە 63٪ـی هاونیشتمانییانی زاخۆ کێشیان زیادە یان قەڵەون.
د. نەوفەل رەشید، ئاماژەی بەوەشکرد، "رێژەی جگەرەکێشان لە زاخۆ 33٪ـە و ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات. هەروەها 50٪ـی هاونیشتمانییان بەکتریای گەدەیان هەیە".
راگری کۆلێژی پزیشکیی زاخۆ دەڵێت، "60٪ـی هاونیشتمانییانی زاخۆ تووشبووی نەخۆشیی کۆڵۆنن ئەمەش بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی جیهان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ